بیرۆکەی قەرزی کارەبای سۆلار

وڵاتی بایەعی: لەجیاتی سەرفکردنی ملیارەها دۆلار لە:


١- زەرەردان لە کەرتی کشتوکاڵی ناوخۆ؛

٢- تەمبەڵکردنی خەڵک بە بڵاوکردنەوەی کەلتوری پشت بەستن بە حکومەت؛

٣- بەستنەوەی خەڵک بە خواردنی برنج و فاصۆلیای چەور و هێشتنەوەی خەڵک لەسەر مۆدێلێکی خواردنی ناتەندروست؛


.

.


١- ساڵێک پانێلی سۆلار (PV) بدەن بە خەڵک؛

٢- ساڵێکی تر پاتری؛

٣- ساڵێکی تر کۆنترۆلی سیستەمی سۆلار و مەسرەفی بەستنی.


بە ٣ ساڵ ملیۆنەها ماڵ لەکۆڵ مەسرەفی موەلیدە دەکەیتەوە. سەدان شار لە پیسی و ژاوەژاوی موەلیدە ڕزگار دەکەیت. لێدانەوەی سرکیت و دیمەنی ناشیرنی وایەرەکان و کەمکردنەوەی تێچووی کارەبا و تەنانەت فرۆشتنەوەی کارەبا بە حکومەت. ئەوەی بایەعیشی دەوێت، بابچێت ناوی خۆی لە سیستەمێکی نوێی چوست ناونوس بکات. کەرتی کشتوکاڵیش بە شیوەیەکی بەرچاو دەبوژینیتەوە.


حکومەتی عیراق و هەرێم، بۆ هێندە کۆرەوارن هەی خوا فرسەتتان بدات! ساڵانە ملیارەها دۆلار لە کارەبا سەرف دەکەن بیرتان لەوە نەکردۆتەوە کەوا سیستەمێکی عەقاری کارەبا دابنێن!!! قەرز بدەن بە هەرکەسێک دەیەوێت کێلگەیەکی سۆلار دابنێت. وەک عەقاری لێبکەن و کێلگەکانیش بە تۆری نیشتمانی ببەستنەوە و کارەبا لەخەڵکی بکڕنەوە. بە چەند ساڵێکی کەم هەزارەها میگاوات زیاد دەکەین بۆ کارەبای گشتی و لەجیاتی ئەوەی حکومەت کارەبا بفرۆشێت، ئەوجارە خەڵک کارەبا دەفرۆشێت و ئەو پارەش کەلەسەرەتا بە قەرز دابوت بە خەڵک بۆ کێڵگەکان، لە بەشێکی فرۆشیاری کارەباکە وەربگیرێتەوە. بەیەک هەنگاوی ئەوها سانا، توانیت کێشەی کارەبا هەتا ٣٠ ساڵی تر چارەسەر بکەیت، سەرچاوەیەکی داهات بۆ خەڵکێکی زۆر دروست بکەیت و هەزارەها کارگەش لە کێشەی گرانی کارەبا رزگار بکەیت.


لەهەموولایەک قازانج دەکەیت: ئابوری، ژینگە، کشتوکاڵ، وزە

دەستپێشخەری خوێندنی باڵای حکومەتی فیدڕاڵی عێراق