زوڕنای عەلەف و موچە

دەگێڕدرێتەوە کە لە کۆتایی دەسەڵاتی عوسمانیەکان کەشتییەکی بارهەڵگر لە ئەستەنبوڵەوە بەرەو بەندەری ئوم قەسر لە عێراق بەڕێکەوت، وەک پێداویستی ستراتیژی بۆ هەندێک لە یەکەکانی سوپا لەوێ، ژمارەیەکی زۆر مەڕ و ئەسپی تێدابوو. چونکە عەلەف کەم بوو، رۆژانەش جارێک بەسەر ئاژەڵەکان دابەش دەکرا. هەموو ڕۆژێک سەربازێک فەرمانێک لە ئەفسەری بەرپرسیارەوە وەردەگرت کەدوای نیوەڕۆ زوڕنا لێبدات بۆ ئەوەی خواردنەکە باربکرێت و بەرەو ستەبڵی ئەسپ و مەڕەکان بڕوات.

وە لەبەر ئەوەی دووبارەبوونەوە زورنا لێدان و خواردن لەکاتێکی دیاریکراودا ئاژەڵەکان فێر دەکات، هەر بۆیە کاتێک ئەم گیانلەبەرە برسییانە گوێیان لە زوڕناکان بوو، ئاگاداری ئەوە بوون کە خواردن نیو کاتژمێر ماوە بۆ ئەوەی بگاتە شوێنەکەیان، بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێیان دەکرد، و بە خۆشحاڵییەوە خۆیان بۆ خواردن ئامادە دەکرد، بۆیە ئەوان پڕ بوون لە ئارامی و سەقامگیری و نەبوونی وروژاندن!

ڕۆژێک، عەلەف تەواو بوو و کاتێک ئاژەڵەکان دوای تێپەڕبوونی کات هەستیان بە برسێتی کرد، تووشی شڵەژان و خڕبوونەوە و ڕاپەڕین بوون و بەو هەموو هێز و شێتییەی برسێتیەوە دنیایان شێواند و پەشۆکیەکی زۆریان دروستکرد. ئەفسەرەکە بە پەلە رایکرد بۆ لای کاپتن بۆ ئەوەی دۆخەکە ڕوون بکاتەوە، و دڵنیای کردەوە کە کەشتییەکە لە ژێر پێی ئاژەڵە برسیەکاندا نوقم دەبێت.

کاپتن بۆ ماوەیەک بیری کردەوە، پاشان فەرمانی بە ئەفسەرەکە کرد کە زوڕناکە لێبدات و لەگەڵ یەکەم دەنگی زوڕنا، ئارامی بۆ ئاژەڵەکان گەڕایەوە و بە هیوای هاتنی عەلەف بە دڵخۆشی مانەوە، کاتێک کاتژمێری زیاتر تێپەڕی و هیچ نەگەیشتە دەستیان، گەڕانەوە بۆ وروژاندنەکەیان و قاچەکانیان بە زەویدا دا، کاپتن هیچ بژاردەیەکی نەبوو جگە لەوەی فەرمانیدا دووبارە زوڕناکە لێبدەنەوە. ئەم گالتەپیکردنە بەردەوام بوو تا کەشتیەکە گەیشتە ئوم قەصر.

کەیسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش لەو چیرۆکە دەچێت. زوو زوو حکومەت زوڕنایەک لێدەدات و خەڵکەکە هێمن دەبنەوە. زوڕنای وەفدەکان و لیستی نوێی مووچە و ...هتد. دوای ئەوە دووبارە دەست پیدەکەنەوە. ئەو زورنا لێدانەی موچە ناوە ناوە دەبێت بە دروستکردنی کێشەیەک ترش و خوێ بکرێت. بۆ نمونە کێشەی فڕنەکان. لە کوردستان هەموو لایەک کێشەی هەبووبێت هەتاکو ئیستا نەمانبیستوە فڕنەکان کێشەیان هەبێت، خێرە لەو تەوقیتە ئەو کێشە دروست دەکرێت. ئەها شتەکی دیکەشتان لۆ باس بکەم، کابرایەکیان هینا جوێنێکی زۆری دا هەتاکو هەندێک باندی دژە حکومەت و دەسەڵات بەسانایی بناسرێن. ئەوانەی کە هاوسۆزی خۆیان بۆ ئەو برادەرە دەربری، ئێستا زۆر دیارن، وانیە؟!!

ئامۆژگاریەک بۆ دایکان و باوکان