زۆنی زێر یاخود زۆنی تەنەکە لەهەولێر؟


 زۆنی زێڕی ئەمڕۆ و زۆنی تەنەگەی سبەی

ئەو ناوچەی لەهەولێر کە بەزۆنی زێر ناسراوە، لەداهاتوو دەبێتە زۆنی تەنەگە لەبەر ئەو ٣  هۆکارەی خوارەوە

١- دوورگەی گەرمی. تەصەور بکەن ٢٥٠٠٠ شوقە سعات ٣ی پاشنیوەرۆ ٢٥٠٠٠ سپلیتی ٢-٣ تەنی لە ١٥/ ٦ هەتا ١٥/ ٩ لەسەر رووبەری چەند هەزار مەتر دووجایەک پێکات و بەمعەدەل ٣٠٠٠ سەیارە لەسعاتەک بەو شوینە دابروات، چ دەقەومێت؟

٢- دوورگەی جەنجاڵی. تەصەور بکەن ٢٥٠٠٠ شوقە یەکی یەک سەیارەی هەبیت، لە سعات ٨ ی بەیانی لۆ ٩ ی بەیانی هەموو بەیەکجار لۆ دەوام بیتە دەرێ، هەمووشی لۆسەر چەند جادەکی تەسک و ترینگ، چ دەقەومێت؟

٣-دوورگەی هەواپیسی: ئەو دیوارە گەورە گەورانە، رێگرن لە جوڵەی با. هەوای ئەو ناوچە بەچی پاک دەکەیتەوە؟ بە فووی خدری زیندەی یان بە هینی پورە فاتێ؟

برۆن لە تەجروبەی ولاتانی دیکە فێر ببن. بگەرێن لە (Ghost Cities) لەسەر گووگل. ئەوجا دەزانن چ کارەساتێکتان قەوماندیە. خەلکیش هەیە پۆز بە ژیان لە زۆنی تەنەکە لیدەدات. حۆقە باز لەداهاتوو دەبتە حۆقە هین.

مۆدێلی چارەسەرکردنی تەنگژە دەروونیەکانی ئەلبێرت ئەلیس