نزیکەی ٣ ساڵ لەمەوبەر سەیری زنجیرەی ئەلمانی (DARK) دەکرد و یەکیک لەو مەشهەدانەی کە لە مێشکم ناچیتە دەرەوە بریتیە لە گەشتی کاتی (Time Travel) کڵاودیا تیدەرمانی بەرپرسی وێستگەی ئەتۆمی لەگەل باوکی ئیگۆن تیدەرمان ٣٣ سال بۆ دواوە لەساڵی ١٩٥٣، دوای ئەوەی لەساڵی ١٩٨٦ بووە هۆکاری مردنی باوکی.
لەو مەشهەدە گشت پایەکانی وەک پۆست و پارە چۆک دادەدا لەبەرامبەر پەیوەندی نێوان باوک و کچ. کلاودیایەکی زۆر لەخۆرازی و بەتوانا لەکارەکەی پەشیمانە لەوەی کە رۆژیک لەرۆژان لەگەل باوکی خراپ بوو.
ئەو مەشهەدە وانەیەکی زۆر گرنگە بۆ هەموو ئەوانەی کە لەسەر حسابی خۆشەویستی بۆ خێزان پەرە بە داهاتووی خۆیان دەدەن زۆر جاریش باجە قورسەکە کەسانی پاک و چاک دەیدەن.
in Posts