چەمکی "هاوڵاتیبوون" تەنها فەرمانبەرانی کەرتی گشتی دەگرێتەوە؟ ئەی ئەگەر وانیە، لەبەرچی فەرمانبەرانی کەرتی تایبەت لە زەوی بێبەش دەکرێن؟ هەمان سیستەمی کۆنی حکومەتی بەعسی لەبەرچی هێشتا کارایە؟ ئەوانەی کەرتی تایبەت، هاوڵاتی ئەو نیشتمانە نین؟! بە چ پاساوێک جیاوازی لەنێوان ئەوان و کەرتی گشتی دەکەیت و مافی زەوی وەرگرتنیان لێ دەستێنیەوە؟ خۆ مەگەر ئەو زەویانە مافی ئەوانیشی تێدا نەبێت؟ مەگەر ئەوان هاوڵاتی ژمارە ٢ بن!!
دوایە، لەبەرچی بەدەستی خۆت "کۆمەڵگەی تەریب Parallel Society" دروست دەکەیت؟ لەبەرچی مامۆستایان لە شوێنێک، فەرمانبەران لە شوێنێک، دکتۆرەکان لە شوێنێک...هتد و کۆمەڵگە لێک دووردەخەیەوە؟ تکایە پێداچونەوەیەکی ورد بۆ ئەو بابەتە بکەن! دەرەنجامی ئەو نەزانیە لەپەرەدان بە ڕەهەندی کۆمەڵایەتی دروستکردنی کۆمەڵگەی تەریب زۆر ترسناکە. نابێت گەرەکێک هەبێت بۆ پۆلیس و یەکیش بۆ مامۆستا و یەکیش بۆ ئەندازیار. ئەو مۆدێلە سەقەتەی یەکێتی سۆڤیەت هەر نەبڕایەوە؟!!