ئەو کچە ناوی زەهرا خانمی کچی ناصرالدین پاشای قاجاری ئیرانە. ئەو کچە هەشتەمی ناصرالدین شا بوو کە چوارەمین پاشای بنەماڵەی قاجار بوو کە لەو سەردەمەدا لە فارس سەرفراز بوو، هەروەها بە ناوی مەملەکەتی قاجارەوە پێی دەگوترا شازادەی قاجار.
شازادە زەهرا لە ئیرانی سەدەی نۆزدەهەمدا وەک هێمای جوانی تەماشا دەکرا، هەروەها وەک هێمای سێکسی لە سەرانسەری ئێراندا جێگەی غیرەیی ژنان بوو.
بێگومان پیاوەکان نەیاندەتوانی ژنێکی وا جوان بە تەنیا جێبهێڵن و شازادە زەهرا ئەوەندە بەناوبانگ بوو کە لە ماوەی ژیانیدا ١٤٥ پیاو داوای هاوسەرگیریان لێکرد. لە چاوی پیاوانی ئەو سەردەمەدا، شازادە زەهرا دەبێ لە ژنێکی جوانی وەک شازادە کاگویا دەرچووبێت.
جگە لەوەش لە نێو ئەو پیاوانەی کە پێشنیاری هاوسەرگیریان لەلایەن شازادە زەهراوە ڕەتکرایەوە هەندیکیان لە خەفەتان خۆیان کوشت. بەپێی زانیارییەکان، ١٣ پیاو لەبەر رەتکردنەوەکانی شازادە زەهرا و ڕووخساری جوانی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
دواتر شازادە زەهرا لەگەڵ ئەرستۆکراتێکی فارس هاوسەرگیری دەکات و چوار منداڵی دەبێت. کەسیکی خاوەن کارەکتەری بەهێز و پتەو بوو.
مەبەستی من لێرەدا ئەوە نیە باسی جوانی و ناشیرنی یاخود خوانەخواستە تانە لە جوانی ئەو خانمە بدەم. مەبەستم ئەوەیە زیاتر کەوا ستاندەردی جوانی بە پێی کات دەگۆڕێت. لە ٦٠ و ٧٠ کانی سەدەی رابردوو لە کوردستان بەو کچە دەگۆترا شاز ئەگەر هەرکەس باوەشی لە کەمەری گرتبا هەردوو دەستی نەگەیشتباوە یەک. ئیستا ستاندەردێکی ئەوها خەڵک گالتەی پیدەکات.
خوڵاسەی کەلام: ئەوانە بەستاندەردی ئەمڕۆ بەجوان دەبینرێن، ئەگەرێکی زۆرە لەلایەن نەوەکانی دوارۆژ روخساریان ببتە جێگەی سەرسورمان. بۆیە نابێت جوانی روخسار نەخۆشی Self-Image زۆر کار لەو کەسانە بکات کە رایان لەخۆیان نیە.کێ دەڵێت تۆ جوان نی و بەڵام لەسەردەمێکی هەڵە دەژیت؟ لە کۆتایی کەس ئەو راستیە لەبیرناکات کە یەکێکی وەک زەهرا خانوم داکۆکیکاریکی مەزنی مافی ژنان بوو.
قسەیەکی زەهرا خانوم:
کە ڕۆژێک هات کە کچانی وڵاتەکەم ببینم کە ڕزگاریان بووە و نیشتمانەکەم پێشڕەوی دەکات، لە گۆڕەپانی ئازادیدا خۆم بەخت دەکەم و خوێنم لە ژێر پێی هەڤاڵەکانمدا دەڕێژم کاتیک کە داوای مافەکانیان دەکەن.
in Posts