لەدواین خولمان لە زانکۆی زیگن لە ئەڵمانیا و دوای خواردنی نانی نیوەڕۆ لە دووەم ڕۆژی خولەکە، ڕێکخەر و سەرپەرشتیاری خولەکە بە تووڕەیەوە هاتە ژوورەوەو هاواری کرد: "بۆچی بڕێک لەخواردن داوادەکەن کە زیاترە لە پێویستی خۆتان؟ کە تۆ پارەت هەیە بە خواردنی بدەیت و دواتر نیوەی فڕێ بدەیت، لەسەر خەڵکی هەژار لەسەرتاسەری جیهان گرانتری دەکەی. ئەگەر هەریەک لە ئێوە ١٠٠ گرام کەمتر فینگەری داواکردبا لەجیاتی ئەوەی فرێی بدات، خاوەن چێشتخانەکە بۆ ڕۆژی دواتر کەمتر فینگەری حازر دەکرد و کەمتریش لەبازار دەیکری. کە خاوەن چیشتخانەیەک و دووان و سیان کەمتر داوابکەن، نرخی پەتاتە لەبازار دادەبەزێت. کە نرخی پەتاتەش دابەزی، ئەو ١٠٠گڕامەی کە تۆ بەفیرۆت دا، دەچیتە سەرخوانی کەسێکی هەژار بە نرخێکی کەمتر. بۆ تێناگەن؟!!"
لە کوردستانیش و بەتایبەت لە رەمەزان و بەتایبەتریش لەناو چینی خانمەکان، لەبەر ئەوەی کاتی حازرکردنی خواردن زۆر برسیانە، دەست ناگێرنەوە لە زیادەسەرفکردن بەبێ ئەوەی گوێ بەوە بدەن چەند دەخورێت. لێشی بپرسی بۆ وادەکەی، پێت دەڵێ "رەزیل لۆکێی خڕدەکەیەوە😅" ئەوجا وەرە ئەو هاوکێشەی سەرەوەی تێبگەیەنە. بە جۆرێک لە فەخر و پۆزی دەزانی زیاد لێبنێت.
بۆیە پێشنیار دەکەم کەوا حکومەت سزایەکی تایبەت بخاتە سەر زیادسەرفکردنی خواردن و هەرکەسێک لەهەر چێشتخانەیەک چواریەکی خواردنەکەی هێشتەوە سزای ١٠٠٠٠ دیناری بەسەر بسەپێنی. ئەوەش نیوە و زیاتری هێشتەوە، ٢٥٠٠٠ دیناری بەسەر بسەپێنی. تیمی شارەوانی ئاگادار بکرێتەوە، لەکاتی فڕیدانی زبڵ، هەر مالێک لە یەک کیلۆ زیاتر خواردنی پاشماوەی لەتەنەکی زبل دانا، غەرامەی ١٠٠٠٠ دیناری بچیتە سەر. لەوە زیاتر ببێتە ٢٥٠٠٠ دینار.
ئەوە لۆیە سەگەکانمان هەندی ئێسترەکین. تومەز خانم نیوەی خواردن فریدەدات ئەوە چیە پێی بڵێن "بەخوای بەدەست و دڵە". تەنانەت ئەو سەگە حۆلانە سود لە گێلی خانمی دەبینن دەڵێن حەو حەو خانمی سەرقژن ..حەووووو!! پشیلەکانیش پارویان کەوتیتە ڕۆنی خانمی سەرقژن و لەبەر خەپەیی و تێری ماوەکی دیکە دەبی جیم و فیتنیسی تایبەت لۆ ئەوان دابنێین 😆