هەر لۆ خۆشی و ناخۆشی ئەوکەچە شعرەم بە مێشکی داهات ئێستا
ئای هەی کاک عەبدول رەحمان
٤ ساڵت خوێند لە کۆلیژی زمان
هەموو رۆژ دەمدیتی قۆز و جوان
لەماڵی خۆشت قەیسەر و دۆنژوان
ئای هەی کاک عەبدول رەحمان
لەبیرتە، لەکافتریا و گەعدەی شەوان
لەدەست و بێ ئیشی و غەدری زەمان
بەهۆقە دەتکێشا نیرگەلە و دوخان؟
ئای هەی کاک عەبدول رەحمان
خۆ دەزانم چیت دەگوت بە نیشتمان
بە سیستەمی بۆگەنی طنطە و دزان
چۆن سەری خۆت هەلگرت لەخەفەتی ئەوان
ئای هەی کاک عەبدول رەحمان
ئەوکاتەی گەیشتیە ئیتالیا و یۆنان
لەکامپ فرێیان دایت لەگەل١٠٠ ئەفغان
وات دەزانی تەواو دەبێت تاڵی ژیان؟
ئای هەی کاک عەبدول رەحمان
گەنجێکی بی ناسنامە و سەرگەردان
بێ تکت بخولێوە لەنیوان شاران
وەک تاوانلێکراوێکی قاوەیی بەستەزمان
ئای هەی کاک عەبدول رەحمان
ئەگەر ١٣ ت نەبێت لە نێوچاوان
لەولاتی گەندەڵی و بێکاری و قەیران
هەرگیز لەدایک نەدەبوی بەقوربان
لەگەڵ ئەو پەڕی ڕیز بۆ گشت عەبدول رەحمانەکانی کوردستان...ههههههه