یاسای مۆرفی

یاسای مۆرفی چەمکێکی کۆنە کە ناوی کاپتن ئێدوارد مۆرفی لێنراوە کە لە ساڵی ١٩٤٩ وەک ئەندازیار لە بنکەی هێزی ئاسمانی ئێدواردز لە ئەمریکا کاری کردووە، پاشان ئەندازیارەکە سەرقاڵی پڕۆژەیەک بوو بۆ پێوانەکردنی تحمولی جەستەی مرۆڤ بۆ خاوبوونەوەی لەناکاوی خێرایی .


بیرۆکەکە دوای ئەوە هات کە یەکێک لە تەکنیکارەکان هەڵەیەکی لەوایەرە کارەباییەکان کرد و مۆرفی سەرزەنشتی کرد و وتی: "ئەگەر ئەگەری ئەوە هەبێت شتێک بە هەڵەڕووبدات، ئەوە ڕوودەدات". کەسی بەرپرسی پڕۆژەکە گوێی لێبوو، و ئەم دەستەواژە بە خێرایی لە نێوان کرێکارەکاندا گۆڕا بۆ “یاسای مۆرفی”. یەکێک لە کرێکارەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی ڕێژەی سەلامەتی لە پڕۆژەکەدا دەگەڕێتەوە بۆ “یاسای مۆرفی”.


چەند نمونەیەکی یاسای مۆرفی:



یاسای سڕەگرتن: ئەگەر لە سڕەیەکی خاودا وەستاویت و بچیتە سڕەیەکی دووەم کە خێراتر دەڕوات، ئەوا ئەو سڕەی کە تێیدا بوویت خێراتر دەڕوات لەو سڕەی کە چوویتە ئەوێ.


یاسای تەلەفۆن: ناتوانیت پەیوەندی بە ژمارەیەکی هەڵەوە بکەیت و ژمارەکە بەردەست نەبێت/ مشغول بێت!


یاسای پاککردنەوە: دوای ئەوەی دەستەکانت پیس دەبن بە چەوری یان ڕۆن، لوتت دەخورێت.


یاسای کەوتنەخوار: ئەگەر شتێکت کەوتە خوارەوە دڵنیابە دەگاتە شوێنێک کە ناتوانیت دەریبهێنیت یاخود دەکەوێتە سەر شوێنێک کە زۆرترین زەرەر دەدات


یاسای ڕێکەوتەکان: ئەگەر لەگەڵ کەسێکدا بیت و ناتەوێت کەس لەگەڵیدا بتبینێت، لەناکاو دەبینیت هەموو ئەو کەسانەی دەیانناسیت لە هەموو شوێنێک ئامادەن!


یاسای کلیلەکان: ئەگەر کلیلێکی هاوشێوەت هەبێت، و بتەوێت دەرگای ماڵەکە بکەیتەوە، کلیلی مەبەستت دواجار دەبێت کە تاقیدەکەیەوە.!


یاسای ترافیک لایت: ئەگەر سەفەرێکی بەپەلەت هەبوو، هەر جارێک دەگەیتە چوارریانێک، گلۆپی سوور راتدەگرێت!


یاسای لەففە: ئەگەر یەک لەففە بکڕی قەت تێر ناخۆی، ئەگەر دووان بکڕیت لە یەکەمەوە تێر دەبیت.


یاسای جل كڕین: لەهەموو دنیا بۆی پارچە ئەصلیەکە دەگەرێیت و نایدۆزیتەوە تاکو بەدیلێکی عادی دەکریت، هەر کە کڕیت ئەصلیەکە پەیدا دەبێتەوە.


یاسای لۆرا: منداڵ هەرگیز لەسەر مەغسەل ناڕشێتەوە.


یاسای پەنجەرە: هەمیشە پیسی لە دیوەکەی تری شووشەکەدایە!


یاسای یادەوەری: چانسی لەبیرکردنی شتێکی گرنگ ڕێژەیی لەگەڵ گرنگی زیاددەکات...

.

.

کێ هەیە ئەو حالەتانەی لێنەقەومابێت؟





 

٣٣ پیت یان ٣٤؟