یاسای ١٨ - ٤٠ - ٦٠

گۆرانیەکی جۆرج وسوف هەبوو ناوی "کلام الناس" بوو دەیگۆت: "كلام النّاس لا بيقدّم، ولا يأخّر"، واتە " قسەی خەڵک نە پێشت دەخات و نە دوات دەخات". ئەمن دەڵێم "كلام النّاس لا بيقدّم، کلام الناس مش بس يأخّر، کلام الناس تفاهة و سخافة"، واتە "قسەی خەڵک نەک تەنها پێشت ناخات و دوات ناخات، قسەی خەڵک بێمانا و هیچ و پوچیە".


یاسای ١٨-٤٠-٦٠ چ دەڵێت:


لە ١٨ بۆ ٤٠ ساڵی هەموو ژیانت لەفەلەکی ئەوە دەخولێتەوە خەڵک چۆن دەڕوانتە تۆ و گوێ بە قسەکانی ئەوان دەدەیت و لەشانۆگەری ژیان وەک ئەکتەرێک هەڵسوکەوت دەکەیت کە بەدڵی ئەوان بێت نەک وەک ئەوەی خۆت دەتەوێت.


لە ٤٠ ساڵی بەسەرەوە تاکو نزیکی ٦٠ ساڵی بۆت دەردەکەوێت کەوا گرنگ نیە ئەوان چ دەڵێن و چ ناڵێن و بەردەوام دەبیت لە ژیانی خۆت بەو جۆرەی دەتەوێت.


لە ٦٠ ساڵی بەسەرەوە بۆت دەردەکەوێت کەوا ئەصلەن کەس بیری لەتۆ نەدەکردەوە. تۆ ئەو کاتە شایەنی بیرکردنەوە بویت تا سودێکت دەبوو. کەی ئەو سودە نەمێنێت و بزانن کەدەبیت بە بار بەسەریان، لەمێشکی خۆیان بە ئاسانی دەیانسریەوە.


تۆ موشتەریەکی کە تەمەنت پارەکەیە و ژیانیش دوکانێکە کە تەمەنت لیدەستێنی. ئەوەندە گرنگی تا چەند بە ژیانی خۆت دەکڕی. سەیارەیەکی مۆدێل ٢٠١٥ بە ٢٠٢٥ دەگۆڕی تا پێت نەڵێن داهاتت کەمە یان ڕەزیلی، لە ڕاستیدا تا ئەو جیاوازیە لەنرخی ٢٠١٥ بۆ ٢٠٢٥ کۆدەکەیتەوە لەوانەیە ٣ ساڵ لەژیان و خۆشی خۆت تەرخان بکەی، هەرچەندە هیچ کێشەیەکت نیە لەگەڵ سەیارە مۆدێل ٢٠١٥ ەکەت.


تا ٢٠١٦ سمارت فۆنم نەبوو. نەک لەبەر ئەوەی ئیمکانیەتی ئەوەم نەبوو کە باشترین سمارت فۆن بکڕم، بەڵکو بە پێویستم نەدەزانی کەوا لەبەر قسەی خەڵک ئەوە بکەم. کاکم/خوشکم بێکارە، یان موچەی ناگاتە ٢٠٠ دۆلار و سمارت فۆنەکی ئەپلی ١٦ پڕۆی پێیە نەوەک خەڵک بە سوکی سەیری بکەن. خەڵکێک نرخی من بە مۆدێلی سمارتفۆنەکەم یاخود سەیارەکەم بپێوێت، با بڕوات بۆ دۆزەخ!!

مۆدێلی کارلۆ سیبۆلا