یاساکانی زەواج لەسەردەمی عوسمانی

یاساکانی هاوسەرگیری لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا


ئەمە پوختەی بڕگەکانی یاساکەیە و بزانین کۆمەڵناسان ڕایان چیە لەسەری:


🍁 ماوەی هاوسەرگیری خۆبەخشانە لە تەمەنی 18 ساڵیەوە دەست پێدەکات و لە تەمەنی 25 ساڵیدا کۆتایی دێت، هەرکەسێک تا تەمەنی 25 ساڵی هاوسەرگیری نەکات ناچار دەکرێت هاوسەرگیری بکات.


🍁 ئەگەر کەسێک دوای ئەم تەمەنە خۆی لە هاوسەرگیری بەدوور بگرێت بە بیانووی نەخۆشی، پشکنینی بۆ دەکرێت، ئەگەر نەخۆشیەکەی چارەسەری هەبوو، هاوسەرگیری بەزۆرەکەی دوادەخرێت تا چاک دەبێتەوە، ئەگەر نەخۆشییەکە چارەسەر نەبوو، ڕێگری لێدەکرێت هاوسەرگیری بکات.


🍁 ئەگەر کەسەکە لە دوای تەمەنی 25 ساڵی بە بێ بیانوو خۆی لە هاوسەرگیری بەدوور بگرێت لە ڕووی یاساییەوە چارەکێک لە داهاتەکەی بە زۆر لێ وەردەگیرێت، جا چارەکێک لە موڵک و ماڵی خۆی بێت، قازانجی پیشەی خۆی بێت، یان کرێی پیشەسازییەکەی بێت و دەخرێتە بانکی کشتوکاڵییەوە بۆ ئەوەی بۆ ئەو کەسانە خەرج بکرێت کە دەیانەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ هەژاران بکەن.


🍁 هەرکەسێک دوای تەمەنی 25 ساڵی هاوسەرگیری نەکات هەرگیز لە حکومەت دانامەزرێت، نابێت بۆ هیچ کام لە ئۆرگانە حکومیەکان هەڵبژێردرێت، هەروەها نابێت هیچ پۆست و بابەتێکی پێ بسپێردرێت، ئەگەر فەرمانبەر بوو، فەصل دەکرێت 😂


🍁 هەرکەسێک تەمەنی لە سەرووی ٥٠ ساڵەوە بێت و هاوسەرگیری لەگەڵ یەک ئافرەت کردبێت، ئەگەر لە ڕووی دارایی و تەندروستەوە توانای ئەوەی هەبێت ژنێکی تری بهێنێت، ئەوا ئەو ڕێگەی پێدەدرێت بۆ ئەوەی ژنێکی تر ببێتە هاوبەشی ژیانی، بەڵام دەبێت منداڵی هەژاران و هەتیوەکان لە یەک بۆ سێ بەپێی توانای خۆی بەخێوبکات.


🍁ئەوەی لە نێوان تەمەنی 18-25 ساڵیدا هاوسەرگیری دەکات هەژار بوو و هیچی نەبوو، حکومەت ١٥٠ بۆ ٣٠٠ دۆنم زەوی عوسمانلی ٩١٣ مەتر دووجای حکومی بە خۆڕایی لە نزیکترین شوێنی خۆی و لە موڵکی گشتی پێدەدات.


🍁 ئەگەر یەکێک بێت لە خاوەن کارگە یان فرۆشگاکان قەرزی سەرمایە بە بڕی ١٠٠ لیرە عوسمانی دەدرێتێ بۆ ئەوەی لە ماوەی سێ ساڵدا بەبێ بەرامبەر بیداتەوە.


🍁 هەرکەسێک پێش تەمەنی 25 ساڵی هاوسەرگیری بکات و برایەکی پێگەیشتوو نەبێت خزمەتی دایک و باوکی بکات ئەو لە سەربازی دەبەخشرێت، بە هەمان شێوە ئەگەر کچێک هاوسەرگیری بکات و برایەکی پێگەیشتووی نەبێت بۆ خزمەتی دایک و باوکی، مێردەکەی لە سەربازی دەبەخشرێت.


🍁 هەر کەسێک پێش تەمەنی 25 ساڵی هاوسەرگیری کردبێت و سێ منداڵی هەبێت لە قوتابخانە حکومییەکان بەخۆڕایی پەروەردە دەکرێت، ئەگەر زیاتریش هەبن، سێ کەسیان بەخۆڕایی پەروەردە دەکرێن، هەروەها دە لیرە بۆ هەریەکێک لەوانە تا تەمەنی دەبێتە ١٣ ساڵ.


🍁 هەر خوێندکارێک سەرقاڵی بەدواداچوونی زانستە لە ناوخۆ یان لەدەرەوەی وڵات، هاوسەرگیری خۆی دوادەخات تا خوێندنەکەی تەواو دەکات.


🍁 هەرکەسێک بەناچاری سەفەر و نیشتەجێی دەرەوەی وڵات بۆ ماوەی چەند ساڵێک بەهەر هۆکارێک بێت دەبێت هاوسەرەکەی ببات یان بیانوویەک بخاتەڕوو کە ڕێگری بکات لەوەی ژنەکەی لەگەڵ خۆی ببات، ئەگەر توانی لە وڵاتی بەرامبەر هاوسەرگیری بکات، ئەوا ناچار دەکرێت پابەند بێت کەوا دوای گەڕانەوەی دوو ژنەکەی لە شوێنێکدا کۆبکاتەوە و واز لەژنە کۆنەکەی نەهێنێت.


بانگەوازێکی یەک تێڕ گرنگ