ئامۆژگاریەکی چینی

ئامۆژگاریەکی چینی هەیە دەڵێت


ئەو کوڕانەی کە دەیانەوێت زەواج بکەن و سەرکەوتوبن لەزەواجەکەیان، یەکی مانگێک پشیلەیەک ڕابگرن 😹 ئەگەر کوڕەکە خۆی لەگەڵیدا بگونجێنیت، ئەمە مانای ئەوەیە ڕادێت لە ژاوەژاو و هاوارکردن، و جنجرۆک لێدان و گازگرتن، لە تێگەیشتن لە داواکاری بە خوێندنەوەی دەموچاو. فێردەبێت برسییەتی، دڵی تەنگە، توڕەیە یان نا بەبێ ئەوەی میاوەمیاو دنیا کاس بکات. ڕادێت لە هێمن کردنەوەی دۆخە ئاڵۆزەکان پێش ئەوەی خخخەی لێبکات 😹 لەو تەجروبە دەرچوو، بڕۆ داخوازی بەتەمای خوای 😂


بۆ ئەو کچانەش کە لەسەروبەندی زەواجن و دەیانەوێت بزانن زەواجیان سەردەگرێت یان نا، با یەک مانگ کەڵەشیڕێک پەروەردە بکەن 🐓 ئەگەر قاقەقاق و دەنگی بەرز و گڕ و توڕەیی و بێمنەتی و عەنتەری و چاولەدەری و کەرکەبەی کەڵەشێریان پێ تەحەمول کرا، با ئەوانیش ناوی خوای لێبینن 🐓


بۆ ئەو دایک و باوکانەی کە دەیانەوێت منداڵێکیان ببێت، مانگێک خۆیان لەسەر بەخێوکردنی بەچکە مەیمونێک رابهێنن. ئەگەر ڕاهاتن لەدۆخەکە، خوا لەجیاتی دانەیەک جمکێکیان بداتێ 😂

بۆ لێدەگەڕێن بەبەلاش هەژماری خۆت بکەیتەوە؟