ئامۆژگاریەک بۆ دایکان و باوکان

کەسی بلیمەت و نابغە بە بلیمەتی لەدایک نابێت، بەڵکو راهێنانی پیدەکریت و پەروەردە دەکرێت.


ئەو پەیامە بانگەوازێکە بۆ سەرجەم دایکان و باوکان بۆ ئەوەی لەو ڕاستیە تێبگەن کەوا هەموو کات ئەگەر منداڵەکەت لایەنی هزری تەندروست بوو، پرۆژەیەکە بۆ ئەوەی ببێت بەکەسێکی بلیمەت. بەڵگەمان بۆ ئەو قسەیە، تاقیکردنەوەی چەند باوکێکە لەسەر منداڵەکانیان.


یەکەم تاقیکردنەوە: تاقیکردنەوەی پرۆفیسۆری هەنگاری لاسلۆ پۆلگار لەسەر هەر ٣ کچەکەی. ئەو پرۆفیسۆرە هەڵسا بە دانانی بەرنامەیەکی تایبەت بە پەروەردەکردنی هەر ٣ کچەکەی، سۆفیا و سوزان و یودیث لەسەر ئاراستەکردنیان بەرەو بوون بەکەسانی بلیمەت بە بنەمایەکی سادە، کە هەر منداڵێک توانای زگماکی هەیە بۆ ئەوەی ببێتە نابغەیەک لە هەر بوارێکی هەڵبژێردراودا، بە مەرجێک خوێندن پێش سێیەم ساڵیادی لەدایکبوونی دەست پێبکات و لە شەش ساڵییەوە دەست بە پسپۆڕی بکەن. تا وای لێکردن ببن بەیەکەم و دووم و سێیەم لەیاری شەترەنج لەسەر ئاستی جیهان. تا ئێستاش ئەو ٣ خوشکە لەناو ١٠ بلیمەتترین یاریزانی کچن لە میژووی یاریەکە.


دووەم تاقیکردنەوە: تاقیکردنەوەی پرۆفیسۆری ئەمریکی بەڕەچەلەک ئۆکرانی بۆریس سیدیس لەسەر کوڕەکەی ویلیام جەیمس سیدیس. وای لە ویلیامی منداڵ کرد کەوا لە تەمەنی ١١ ساڵی بچیتە زانکۆی هارڤارد و لەو تەمەنە بە ٢٥ زمان قسە بکات و ئاستی زیرەکی بگاتە ٢٥٠ بۆ ٣٠٠.


سێیەم تاقیکردنەوە: تاقیکردنەوەی ریچارد ویلیامز لەسەر هەردوو کچەکەی سێرینا و ڤینۆس. ئەو یاریزانێکی تێنس بوو کە برایاریدا هەردوو كجەکەی لەتەمەنی ٤،٥ دەست بەراهینان بکەن لەسەر یاری تێنس و کەتەلۆگیکی ٧٧ لاپەری دانا بۆئەوەی لەسەر ئەوە پەروەردەیەن بکات. ئەوان هەردووکیان گەیشتن بەلوتکە لەسەر ئاستی جیهان لەیاری تێنس.


چورام تاقیکردنەوە: ئێرل دێنیسۆن وودز لەسەر کورەکەی تایگەر وودز. بەهەمان شیوەی سەروو، هەر لەتەمەنێکی زۆر بچوک تایگەری لەسەر یاری گۆلف راهێنان پیکرد وئەویش گەیشت بە لوتکە لەسەر ئاستی جیهان.


لێرەدا دەمەوێت بڵیم، ئەگەر دەتەوێت ڕۆڵەکەت بگات بەلوتکە تکایە لە ٣ هەتا ٦ ساڵی بریاربدە کەوا چ داهاتویەکی گەشی بۆ دابین دەکەیت. بەلاتانەوە سەیر نەبێت لە ئەلمانیا هەموو دایک و باوکێک دەبێت بریاری ئەوە بدات رۆڵەکەی چ رەوتیک دەگرێت لە پۆلی ٤ ی سەرەتاییەوە. لە نەرویج، هەموو خویندکارێکی پۆلی ١٢ دوای دەرچوون بۆی هەیە ساڵیک چاوەڕی بکات تا بزانێت دەبێت بەچی. تکایە هەمیشە ئەو قسەی منتان لەبیربێت، گیتاریستێکی سەرکەوتوو لەکارەکەی، ١٠ قات لە دکتۆرێکی فاشل باشترە.


لەسەر چیرۆکی باسنەکراوی هەندەران