ئەگەر دەتەوێت کوڕەکەت یاخود کچەکەت ببیت بەسەرکردە یاخود کەسێکی زۆر کاریگەر لەکۆمەڵگە، لەجیاتی ئەوەی پارە لە خویندن لەزانکۆ ئەهلیە سەقەتەکانی کوردستان سەرف بکەیت، بڕۆ لەیەکێک لەو پەیمانگە بەناوبانگە ئەوروپیانە بیخە بەر خوێندن کە زۆربەی سەرکردەکانی ئەوروپا لێوەی دەرچوون.
با فەرەنسا وەک نمونە وەربگرین
کارلۆس غۆسن (بەریوەبەری جێبەجیکاری پێشووی کۆمپانیای سەیارەی نیسان) لە دوو دامەزراوەی ڕاهێنانی نوخبەی فەرەنسا دەرچووە، کە بریتین لە ئیکۆلی پۆلیتەکنیک و ئیکۆل دیس مینس دی پاریس. ئەوانە لوتکەی خوێندنی زانستی نوخبەن لە فەرەنسا
دوای تەواوکردنی خوێندن لە ئیکۆل دیس مینس دی پاریس پاریس، لە تەمەنی ٢٤ ساڵیدا دەستی بە کارکردن کرد لە کۆمپانیای میشێلین کە کۆمپانیایەکی گەورەی بەرهەمهێنانی تایەی فەرەنسی بوو، لە تەمەنی ٢٧ ساڵیدا بووە بە بەڕێوەبەری کارگە. پاشان لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدا بووە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای میشێلین لە ئەمریکای باشوور. لە کوردستان تەنانەت ئەگەر لە زانکۆ یەکەمیش بیت، وەک کارمەندێکی ئاسایی دەست بە کارەکەت دەکەیت و لە تەمەنی ٣٠ ساڵی پلەت بەرز دەکەیتەوە بۆ سەرپەرشتیار، یان لە باشترین حاڵەتدا سەرۆکی بەش. لە کۆمپانیا فەرەنسییەکان ئەگەر دەرچووی گراند ئیکۆلێک بوویت، یەکسەر پلەت بەرز دەکرێتەوە بۆ پۆستێکی بەڕێوەبردن.
باشە، ڕەنگە هەڵە بێت نموونەی کاک غۆسن وەک هەموو شتێک وەربگرین، بەڵام لانیکەم کاک غوسن کە دەرچووی پۆلیتەکنیکی ئیکۆل و قوتابخانەی کانزای پاریس بوو، هیچ ڕاهێنانێکی فەرمی نەبوو، هەروەها دەروێشێکی گەنجی تەمەن ٢٤ ساڵ وە هیچ ڕاهێنانێکی فەرمی نەبوو. ئەگەر تەفرەقەی نێوان نوخبە و کرێکاران نەبێت، دەتوانین بە چی ناوی بنێین؟
ئەگەر دەتەوێت ببیت بەسەرۆکی فەرەنسا، زۆر گرنگە کەوا دەرچووی پەیمانگەیەکی وەک پەیمانگەی ئی ئین ئای بیت. ڤالیری جیسکار، جاک شیراک، فرانسوا ئۆلاند، ئیمانوێل ماکرۆن دەرچووی هەمان پەیمانگەن. ئەوە جگە لەچەندین سەرکردەی تر. بەهەمان شیوە، پۆمپیدۆ و فرانسوا میتران و سارکۆزی لە پەیمانگە و سکولی هاوشیوەی نوخبە تەخەروجیان کردووە.
بۆیە، تکا لەگشت دەوڵەمەندە بەشەرەف و نیشتمان پەروەرەکانی کوردستان دەکەم، کوڕ و کچیان نەنێرنە زانکۆ ئەهلیەکانی کوردستان! ئەوە چیە وەڵا باشە! تەڕەماشە! لەجیاتی ئەوە، بگەرێن لە ئەوروپا و ئەمریکا بەتایبەت لەو پەیمانگەیانەی/سکولانەی کە سەرکردە دروست دەکەن. بەشکو نەجاتیمان دەبی لەدەست ئەو مۆدێلە فیودالیزمە دواکەوتوەی ئیستا.