ئامۆژگاری باوک بۆ کوڕ

 

لەسەر بەهەدەردانی بەهرەکان لەشوێنی نەشیاو

باوکێکی ژیری پیر، لەسەرە مەرگی خۆی بانگی کورەکەی کرد و وتی کوڕم لەماڵی دنیا هیچم نیە تەنها ئەو سعاتە کۆنە ٣٠٠ ساڵیە نەبێت. ئەوەی دەدەم بەتۆ بە ٣ مەرج:

مەرجی یەکەم ئەوەیە بیبەیتە لای سەوزەفرۆشەکانی شار و بزانن چەندی پێدەدەن و بگەرییتەوە لام و نەیفرۆشی.

مەرجی دووەم ئەوەیە هەمان کار دووبارە بکەیتەوە بەلام ئەوجارە نیشانی دووکاندارەکانی کەمالیات و کۆنەفرۆشەکانی شاری بدەیت و بزانی ئەوان چەندی پێدەدەن.

مەرجی سێیەم ئەوەیە بیبەیتە مۆزەخانە و لەوێ بیخەیتە مەزاد و بزانی ئەوان چەندی پێدەدەن.

کورە چووە لای سەوزەفرۆشەکان و گەرایەوە لای باوکی گۆتی باوکە ٢٠ دۆلاریان پێدا.

چوەلای هەموو کۆنەفرۆشەکان و کەمالیاتەکان و گەرایەوە لای باوکی گۆتی باوکە زۆرترین قیمەت کە ئەو سعاتە کردبیتی لای ئەوان ٥٠٠ دۆلارە.

رۆژی سێیەم کە چوە مۆزەخانە و خستیە مەزادخانە، نرخی سعاتەکە گەیشتە ٥٠٠،٠٠٠ دۆلار. گەرایەوە لای باوکی، پێی وت کەوا سعاتەکە ٥٠٠،٠٠٠ دۆلاری کردووە.

باوکەکە وتی : “ویستم ئاگادارت بکەمەوە کە شوێنی گونجاو بەهای تۆ بە شێوەیەکی گونجاو دەدات. خۆت مەخەنە شوێنی هەڵە و توڕە مەبە ئەگەر بەهای تۆیان نەزانی.

عیبرەتی ئەو چیرۆکە لەوەیە کەوا زۆرێک لەئیمە وەک ئەو سعاتە کۆنەین. بەهرە تایبەتەکانمان لەشوینی نەشیاو بەکەسانی نەشیاو دەفرۆشین.

Learn more

Start writing here...

لەسەر زانینی نرخ و پێگەی خۆت