وەک کەسێکی پسپۆڕ لە بەکارخستن، ئاگاداربن کەوا رۆلەکانتان نەنێرنە ئەو بەشە ئەکادیمیانەی خوارەوە لەبەر ئەوەی ئاسۆی دامەزراندن و داهاتوویان دەخاتە مەترسیەکی گەورە و دەرچوەکانیان ئەوەندە زۆرن ئەوەندەش بێکارن، گوناحە وەبەرهینانی تەمەنتان لە رۆلەکانتان بخەنە بەردەم ئەگەرێک کە بەدانیشتنیان لەماڵ کۆتایی دێت:
١ - بەشی مێژوو (پۆلێنی هێلی سوور)
٢- بەشی جوگرافیا (پۆلێنی هێلی سوور)
٣- بەشی کوردی (پۆلێنی هێلی سوور)
٤- بەشی عەرەبی (پۆلێنی هێلی سوور)
٥- بەشی پەروەردەی وەرزشی (پۆلێنی هێلی سوور)
٦- بەشی ئەندازیاری بەنداوەکان و ئاودێری و جیۆتەکنیک (پۆلێنی هێلی سوور)
٧- بەشی ئەندازیاری نەوت (پۆلێنی هێلی سوور)
٨- بەشی فەلسەفە (پۆلێنی هێلی سوور)
٩- بەشەکانی شەریعە و زانستە ئاینیەکان (پۆلێنی هێلی سوور)
١٠- بەشی زمانی فارسی و فەرەنسی (پۆلێنی هێلی سوور)
١١- کۆلیژی یاسا (پۆلێنی هێلی سوور)
١٢- بەشی زانستە سیاسیەکان (مەگەر کەسەکە تەمای ئەوەی هەبێت ببێت بە سیاسەتمەدار) .. (پۆلێنی هێلی سوور)
١٣- بەشی ئەندازیاری شارستانی (پۆلێنی هێلی نارنجی)
١٤- بەشی ئەندازیاری تەلارسازی (پۆلێنی هێلی نارنجی)
١٥- بەشی میدیکال مایکرۆبایۆلۆجی (پۆلێنی هێلی نارنجی)
١٦- بەشی زمانی ئینگلیزی (مەگەر ستافەکەی ئینتەرناشنال بێت)... (پۆلێنی هێلی نارنجی)
١٧- دەرمانسازی (پۆلێنی هێلی نارنجی)
١٨- بەشی پزیشکی ددان (پۆلێنی هێلی نارنجی)
١٩- بەشی پزیشکی گشتی (مەگەر ستاف و تاقیگە و کەیسەکانیان زۆر زۆر باش نەبن).. (پۆلێنی هێلی نارنجی)
٢٠- بەشی زانستی فیزیا و بیرکاری و بایۆلۆجی (پۆلێنی هێلی نارنجی)
٢١- بەشی ئەندازیاری میکانیکی دروستکردن و لحام و دارشتن و ..هتد. (پۆلێنی هێلی نارنجی)
٢٢- بەشی ئەندازیاری ژینگە (پۆلێنی هێلی نارنجی)
تکایە دووجار بیربکەوە لەپێش نوسینی کۆدی ئەو کۆلیژانەی کە رۆلەکانتانیان بۆ دەنێرن. برۆ سەر ویبسایتەکەیان. تەمەشای تاقیگەکانیان بکەن. تەمەشای ستافەکانیان بکەن. بزانن شیاون رۆلەکانتان پێبگەیەنن یان لە ئاخیری توشی نەخۆشی دەروونیان دەکەن. بەڕای شەخصی خۆم، ئەوان ببن بەکارساز یان پیشەزان زۆر باشترە بۆیان لەوەی ٤-٦ سالی تەمەنیان لەو شوێنانە بەفیرۆبدەن.