ئاگادرای ئەو هەمووە مارێنزەن لەناو ماڵەکانتان؟

تەقریبەن هیچ ماڵێک نیە لەکوردستان، ئەگەر خاوەنی ١-٥ منداڵ بێت، منداڵیک یان گشتی ئەمریکی نەبێت و وەک ئەمریکیەکان بیرنەکاتەوە. راستە ئەوان بە جنسیە عراقین و بە زمان کوردن، بەڵام بە قسە و خەون و دڵ و هەست و مایندسێت و تەصەروفات ئەمریکین. بەتایبەت ئەو ماڵانە باس دەکەین کە دایک و باوک هەردووکی خوێندەوارن یان نیمچە خوێندەوارن.

بە ئینگلیزیەکی ئەمریکی وا قسەدەکەن کە هەندیک ئەمریکی ئەوها قسەناکەن. خۆتان بگرن بۆ گەورەبوونی ئەو جیلە و ببینن بزانن ئەوان چۆن کۆمەڵگە لە نوکی پی تا تەوقی سەری دەگۆڕن.

بەبیرمە کە منداڵ بووین زۆربەی منداڵی سەردەمی ئیمە چیژی لە کوشتن و ئازاردانی گیانداران دەبینی. ئەوان نابینی ئازاری چۆلەکەیەکیش بدەن. بەبیرمە کە منداڵ بووین، چیژمان لە پیرابواردن لەسەر بنەمای شکل ورەنگ و باڵا و قەلەوی وئەوشتانە دەبینی، ئەو جۆرە لە رابواردن لەلای ئەوان بڤەیە. بەبیرمە کەمنداڵ بووین، هەمووی سڵی لە خۆدەرخستن و وەستان بەرامبەر جەماوەر دەکردەوە، ئەوان زۆر ئامادەن لەبەرامبەر ١٠٠ پیاوی شارەزا ڕاشکاوانە رای خۆیان بڵێن. ئەوان ناوکی گۆرنکاریەکی سەرتاسەرین لەکوردستان وقەشمەریان بەو مامۆستایانە دێت کە ناتوانن دوو سێ ووشە بەئینگلیزی قسەبکەن و زانیاریان لەسەر ئەکتەرە ئەمریکیە بەناوبانگەکان یاخود یوتیبەرە گەورە ئەمریکیەکان نیە. ئەوان یەک لەفەی بیرگەر بە ١٠٠ مەنجەڵ سەروپی ناگۆرنەوە.

پێتان خۆشبێت یان ناخۆشبێت، شەپۆلەکە ئەوانی ڕاماڵی وئەوان ئەوەندەی بە سۆز و بیر ئەمریکین ئەوەندە نە کوردن نە عیراقین. ئەوان هاوڵاتی جیهانی نوێن. بەرەو باشی یان خراپی، ئەوە بابەتیە وهەرکەس لەروانگەی خۆی دەتوانیت رای خۆی بلێی. بەلام ئەوان وافیرکراون کەوا ئەو رێگە لەکەس نەگرن هەتا ئەو حەددەی کە راسیزمی تیدانیە. قامچی و لینگە نەعل و شوڕکە هەنار وصۆندە لەلای ئەوان وجودی نیە و نابیت. منداڵەکانیشیان لەسەر ئەوە پەروەردە دەکەن.

ئەوەش گەورەترین ئینجازی مێژوویە کە ئەمریکا هەتاکو ئیستا تۆماری کردبێت. جیهان بکەیە ئەمریکی بەبێ ئەوەی جنسیەی ئەمریکی پیبدەی و بەرپرسبیت لێی! ئەو حالەتە بەس بۆ ئیمە نا، بۆگشت جیهان راستە. هەمووی وەک ئەمریکیەکان دەژی و بیردەکاتەوە. دوژمنی یەکەمی ئەمریکاش ئەو وڵاتەیە کە رێگە لەوە دەگرێت. لەروانگەی بەرژەوەندی خۆیان، ناحەقیشیان نیە.

هەرچەندە ماوەیەک گویم لەگۆرانیەکانی رامشتاین دەگرت و هەندیکیانی زیاد لەپێویست میتالیکە، بەلام ئەو گۆرانیەی هەتا حەدیک باسی ئەو بابەتەی من دەکات: https://lnkd.in/gNMJvXYj

لینکی پۆست

Racing Towards the Precipice of Geopolitical Disaster in the Middle East