ئەو یاریزانە قەڵەوەی کە لە وێنەکەدا دیارە ناوی "دانیال بادیسلاڤ"ە، کە گۆڵچیەکی ڕۆمانییە و کێشی دەگاتە ١٣٠ کیلۆگرام. ئەو یاریزانە قەڵەوە بووە هۆی ئەوەی یانەکەی "دینامۆ سبختفیتا" لە پلەی دووەم دابەزێتە پلەی چوارەم. یانەکەشی نەیتوانی دەریبکات چونکە دایکی یەکێک لە خاوەنەکان و سەرمایەگوزارانی یانەکەیە.
بە هۆی دانیالەوە ٤ راهێنەر دەستیان لەکار کێشاوە، و یەکێکی دیکە بە هۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد، هەروەها یەکێک لە یاریزانەکانی یانەکە بە تەواوی وازی لە یاریکردن هێنا.
دانیال سەرەتا لە هێڵی هێرشەوە یاری دەکرد، بەڵام بڕیاری دا بگوازرێتەوە بۆ گۆڵچی چونکە نەیدەتوانی ڕابکات و لیاقەی یاریکردنی نەبوو.
بە هۆی نەبوونی شارەزایی لە گرتنی تۆپەکان، راهێنەری یانەکە هەمیشە ناچارە بە ٧ بەرگری و ٣ لە هێڵی ناوەڕاست یاری بکات بەبێ هێرش..!!
ئەو وەک یاریزانێک بەرزترین موچەی یانەکە وەردەگرێت و لە نێو تیمەکەیدا وەک یاریزانێکی سەرەکی باس دەکرێت.
چەند دانیال لە سەردەمانی ئێمەدا هەیە؟
و چەندیش سەرکەوتوو بوو بەڵام ئایندەی لەدەستچووە بە هۆی دانیال؟
.
.
دوا سەرنج: ناکا باوەڕتان بەو چیرۆکە چنراوەی سەرەوە کردبێت؟ دانیالی یاریزان ڕاستە کێشی زۆرە بەڵام یەکێکە لە یاریزانە هەرە باشەکانی تیمەکەی. نە دایکی پشکی هەیە لە یانەکە و نە بویتە هۆکاری ئەو هەموو نەهامەتیەی کە لەسەرەوە بە ڕووی ناحەق بەپاڵ دانیالیان ناوە. ئینتەرنێت پڕیەتی لەو جۆرە لە چیرۆکی دروستکراوانە کە خاوەنە درۆزنەکانیان مەبەستیان کۆکردنەوەی لایک و چەپڵە لێدانە بۆیان. هەر شتێک دەبیستی یان دەخوێنیەوە، بەخێرایی مەکەوە داوی باوڕکردن پێی.
لە کۆمەڵگەی ئێمەش کەسانی دروستکەری چیرۆکی درۆ و چەواشە زۆر زۆرن. خۆشبەختانە من یەکێک نیم لەوانەی نەک گوێیان لیبگرم، بەڵکو حەزبکەم هەر ناویان ببیستم.
"گەورەترین زیان کە زۆرینەی بێدەنگ بە کۆمەڵگەی دەگەیەنێت، تەنها لە باوەڕکردن بە درۆکان نییە، بەڵکو لە بڵاوکردنەوەیانە بەبێ پرسیار." — مارتن لوثر کینگ جونیەر.