لەگەڵ فڕینی نرخی زێر بۆ ئاستی پێوانەیی، لینکدئینیەکان هەمیشە چارەسەرێکیان بۆ ئەو گەنجانە پێیە کە ناتوانن بکەونە ژێرباری مارەیی ٤٠ مسقاڵ زێر و بەرەو ژوور 😆 لۆیە لێرە؛ هیوادارم کەوا خێزانی کچەکە و کچەکە خۆی بەجدی ئەو پێشنیارانەی من بەهەند وەربگرن. بۆ نمونە:
١- مارەیی زاوایەکی دکتۆر ببێت بە ژمارەیەک لە نەشتەرگەری بەخۆڕایی بۆ کەسانی هەژار و داماو. یاخود نۆژەنکردنەوەی چەند قەرەوێلەیەک، بۆیاخکردنەوەی نەخۆشخانەیەک، کڕینی چەند پیداویستیەکی نەشتەرگەری...هتد.
٢- مارەیی زاوایەکی دەرمانساز ببێت بە لەخۆگرتنی مەسرەفی ساڵێکی دەرمانی چەند نەخۆشێکی دریژخایەنی دەستکورت و یاخود ئەوانەی کەوا توشی پچڕانی دڕکە پەتک هاتوونە و کەوتونە سەر کورسی یاخود کڕینی چەند پیداویستیەکی ڕۆژانە بۆیان، یاخود...
٣- مارەیی زاوایەکی ئەندازیاری تەلارساز ببێت بە پێدانی ماستەرپلانی شار و ناحیە و گوندەکان بە ئیدارەی شار یاخود پڕۆژەیەکی بچوک کە بەهای کەلتوری و ژینگەیی زیندوو دەکاتەوە.
٤- مارەیی زاوای ئەندازیاری شارستانی ببێت بە سەرپەرشتی چەند پرۆژیەکی خێرخوازی وەک نەخۆشخانە، قوتابخانە، مزگەوت، لانەی پیر و لێقەوماوان...هتد.
٥- مارەیی زاوایەکی ئەندازیاری کارەبا ببێت بە لەخۆگرتنی چەند مانگێکی پارەی کارەبای موەلیدە بۆ چەند ماڵیک، یان دانانی سۆلار پەنال بۆ قوتابخانەیەکی سەرەتایی، یاخود ڕێکخستنەوەی دیمەنی ناشیرنی وایەرەکانی ناو بازاڕی شارێک، یاخود دانانی سۆلارپەمپ بۆ چەند گوندنشینێکی ژنی دەستکورت، یاخود...هتد.
٦- مارەیی زاوایەکی ئەندازیاری بەنداوەکان ببێت بە دروستکردنی چەند بەربەستێکی ئاوی (Check Dams) لەسەر چەند جۆگەیەک.
٧- مارەیی زاوایەکی ئەندازیاری ژینگە ببێت بە دروستکردنی چەند حەوزێکی ئاو بۆ چەند باڵندەیەک و ئاژەڵێکی کێویی لەچیا و دەشتەکان.
٨- مارەیی زاوایەکی ئەندازیاری میکانیک/دروستکردن ببێت بە نۆژەنکردنەوەی ٢ ماشینی فەمانگەیەکی ئاوەدانکردنەوە یاخود شارەوانی، ڕێکخستنەوەی کۆڵانێکی ناو ناوچەی پیشەسازی، بردنی خزمەتگوزاریەکی دیاریکراو بۆیان، یاخود...
٩- مارەیی زاوایەکی ئەندازیاری کشتوکاڵ بۆ نمونە ببێت بە چاندنی ١٠٠٠ دار یاخود دروستکردنی (Community Garden) لە گەڕەکێک.
١٠- مارەیی زاوایەکی مامۆستای فیزیا و بیرکاری و ئینگلیزی و زیندەوەرزانی و هتد. ببێت بە لەخۆگرتنی فێرکردنی چەند فێرخوازێکی پۆلی ١٢ بە خۆڕایی.
١١- مارەیی زاوایەکی پارێزەر، یارمەتیدانی چەند کەسێکی بێ تاوان بێت لەدادگا.
١٢- مارەیی زاوایەکی مامۆستای زانکۆ، دابینکردنی ژەمێکی خواردن بۆ نمونە بۆ خوێندکارانی داخلیەکان. یاخود، چاککردنەوەی کورسیەکانی تاقیگەیەکی کۆمپیوتەر یان ڕێکخستنەوە و نۆژەنکردنەوەی چەند ژورێکی خوێندن بێت بۆ کۆلیژێک.
ببورن لەوە زیاتر لینکدئین ڕێگە نادات بنوسم. هیوادارم پەیامەکەم گەیشتبێت و سەندیکاکان کامپینێک بکەن بۆ ئەو بابەتە 😂 بۆ هەر پسپۆریەک جێگرەوەیەکی مارەیی بە زێڕ هەر دەدۆزیەوە. ئەگەر نەبوو، سەربەست بن لە کردنی یەکێک لە پێشنیاری ئەو ١٢ خاڵە خۆ دەستوری حاموڕابی نیە نەتوانین دەستکاری بکەین 😄
https://www.linkedin.com/feed/update/urn:li:activity:7333250880776892417/