ئەو مارانەی کە مێشوولەی ئاگرین دەخۆن تێناگەن کە دواتر بۆ هەمیشە لە تاریکیدا دەمێننەوە.

ئەفسانەیەک هەیە باس لەوە دەکات کە مارێک بەدوای مێشوولەیەکی ئاگریندا  کەوتووە بۆ ئەوەی بیخوات.


مێشولە بچووکەکە هەموو شتێکی کرد بۆ ئەوەی لە مارەکە ڕزگاری بێت. بۆ چەند ڕۆژێک ڕاوەدونانێکی توند بوو. پاش ماوەیەک، مێشوولەی ماندوو وەستا و بە مارەکەی گوت:


دەتوانم ٣ پرسیارت لێ بکەم؟


مارەکە وەڵامی دایەوە:- 'من ڕانەهاتووم وەڵامی کەس بدەمەوە بەڵام بەو پێیەی دەبێت بتخۆم، دەتوانیت بپرسیت!' -


- “پرسیاری ژمارە ١: ئایا من لە لیستی خۆراکی ئێوەم؟” - مێشوولە ئاگرینەکە پرسی.


'- نەخێر!' - مارەکە وەڵامی دایەوە.


- 'پرسیاری ژمارە ٢: ئایا شتێکی خراپم لەگەڵ تۆ کردووە؟' - مێشوولە ئاگرینەکە وتی


- 'به‌دڵنیایه‌وه‌ نا!' - مارەکە جارێکی تر وەڵامی دایەوە.


- 'پرسیاری ژمارە ٣: کەواتە.... بۆچی دەتەوێت من بخۆیت؟'


- 'چونکە بەرگەی ئەوە ناگرم کە تۆ بدرەوشێیتەوە!' مارەکە وەڵامی دایەوە


پەند: لەوانەیە لەچەندین بۆنەی جیاوازدا تووشی کەسانێک ببیت کە ڕەخنەت لێدەگرن، قسەی ناشیرین لەدوات دەڵێن، ناوت لێدەدەن، هەرچەندە هەرگیز کارێکی خراپت لەگەڵیان نەکردووە، هەرچەندە هەمیشە خۆت نیشانداوە کە میهرەبانیت لەگەڵیان. هەموو ئەمانە لەبەر ئەوە ڕوودەدەن، تۆ وەک ئەو مێشوولە ئاگرینەیت، تۆ خاوەنی ڕووناکی ناوەوەیت، ڕێگاکەت و ڕێگای زۆرێک کە لە تاریکیدا دەڕۆن ڕووناک دەکەیتەوە. لەبەر ئەوەی تۆ زیاتر لەوانی تر دەدرەوشێنیتەوە، وەک مێشوولەی ئاگرین شەوانی تاریک ڕۆشن دەکەیتەوە. ئەمەش بۆ هەندێک کەس قورسە بەرگەی بگرن، چونکە ئەوان ڕووناکی ناوەوەیان نییە، ئەوان بریقەی تایبەت بە خۆیان نییە و بە بینینی تۆی درەوشاوە ئازار دەچێژن.


کەسانێکن کە لە ناخۆشی و حەسادەت دەژین. هەرگیز واز لە خۆت بوون مەهێنە، بەو ڕووناکیەی خۆت ڕووناک بکەرەوە، تەنانەت ئەگەر ئەمە ئەو کەسانە بێزار بکات کە لە تاریکییەکی تەواودا دەژین. چونکە:


- ئەو مارانەی کە مێشوولەی ئاگرین دەخۆن تێناگەن کە دواتر بۆ هەمیشە لە تاریکیدا دەمێننەوە. “

کەمئەندامە ساغەکانی سەدەی ٢١