هەرکات باسی ڕەفتارێکی خراپیان دەکرد، بەم ڕستەیە کۆتاییان پێدەهێنا.
گرنگی ئەم ناوە بەجۆرێک بوو کە خەڵک دەستیان کرد بە مێژووی ساڵەکان بەپێی ئەم مۆڕینە فەقیرە ( دوو مانگی پێش مۆرین، ساڵی ٦٣ ی مۆرین،...)
ئەو گەشتیارە خەریکە شێت دەبێت چونکە دەیەوێت بزانێت ئەم مۆرینە کێیە و بۆچی هەموو گوندەکە بەو شێوەیە خراپ باسی دەکەن.
لە کەسێک دەپرسێت پێم ناڵێیت ئەو مۆڕینە کێیە؟
کەسەکە لە وەڵامدا دەڵێت:
بەڕاستی تۆ مالۆس مۆرین ناناسیت؟!
مۆڕین گوندنشینێکی هەژارە و بڕیار دەدات ڕۆژێک سەردانی پاریس بکات، لەوێش کچێکی جوان دەبینێت و سەرسام دەبێت پێی، بۆیە دادەنیشێت و سەیری دەکات لەکاتێکدا کچەکە لەناو شەمەندەفەرەکەدا خەوتووە، و هەمیشە بیر لە ماچکردنی دەکاتەوە، بەڵام هەرکاتێک کە دەیەوێت ئەو کارە بکات، ڕێگری لە خۆی دەکات تا بەیانی کچە لە خەو هەڵدەستێت و زەردەخەنەک بۆ مۆرین دەکات، و لێرەش مۆرین بڕیار دەدات بەبێ هیچ ناسینێک ماچێکی ڕوومەتی کچە جوانەکە بکات. کچەش دەست دەکات بە هاوارکردن، و خەڵک کۆدەبنەوە و لێی دەدەن و چیرۆکەکەی لە شارەکە بڵاودەبێتەوە و حەیای مۆڕینی داماو دەچێت.
خەڵک دەست دەکەن سەرزەنشتکردنی ئە کارەی کە مۆڕین کردوویەتی کەوا ناوبانگی مرۆڤ لەسەر زەوی دەباتە ژێرخاک و لە ئاژەڵ نزمتری دەکات، وە دەست دەکەن بە شوێنکەوتنی ناوەکەی بە وشەی مالۆس/ بەراز تا ئەو ڕادەیەی ڕستەی (ئەو مۆڕینە بەرازە) وەک یەک وشە دەبێت .
گەشتیارەکەمان کە ئەوەی بیست، خەمبار بوو و بڕیاریدا یارمەتی مۆڕین بدات. بەرەو شار دەڕوات بۆ بینینی کچەکە. کاتێک دەیبینێت ئەویش سەرسام دەبێت بە جوانیەکەی، ئەویش دەست دەکات بە تاوانبارکردنی مۆڕین لەسەر ڕەفتارەکانی. کە چۆن مۆرینی درندە بەم شێوەیە ڕەفتاری لەگەڵ کچێکی وەک ئەودا کردووە، بەڵام دەگەڕێتەوە و پێی دەڵێت.
ئەو بەرازە ناحەقی نیە، چونکە پیاو ناتوانێت کچیکی جوانی وەک تۆ ببینێت و رێگری لەخۆی نەکات کە ماچی بکات.
کچکە پێدەکەنێت و وەڵام دەداتەوە: بەڵام کاکە لە نێوان ئارەزوو و کرداردا بۆشایەکی ڕێزگرتن هەیە
گەشتیارەکە سوود لە پێکەنینی کچەکە وەردەگرێت و پێی دەڵێت:
- گریمان ئێستا ماچت بکەم، چی ڕوودەدات؟
کچەکە وەڵامی دایەوە:-
تۆ؟! ئەوە بابەتێکی ترە، چونکە تۆ بەو شێوەیە گەمژە نیت
لێرەدا گەشتیارەکە ئەم دەرفەتە دەقۆزێتەوە و دەستدەکات بە ماچکردنی کچەکە. لەکاتی ماچکردنیش هەر لەبەر خۆیەوە دەیگوت " ئەو مۆڕینە بەرازە! ئەو مۆڕینە بەرازە" چۆن کارێکی ئەوها قێزەوەنی کردووە...
ئێمەش لەژیانی رۆژانەماندا ١٠٠٠ مۆڕینی فەقیر بەنەعلەت دەکەین و بەکاریان دەهێنین بۆ ئەوەی قەناعەت بەخۆمان بکەین کەوا ئیمە پاک و بێگەردین و وەک مۆڕین نین. تەنانەت ئەگەر ١٠٠٠ قات کەتنی خراپتر لە کەتنۆکەکەی مۆڕین بکەین هەر ناتوانین نەعلەت لەمۆرین نەکەین کەوا چ کارێکی قێزەوەنی کردووە. بۆیە، یەکێک لە قاعیدەکانی کەسانی گەندەل ئەوەیە دائیمەن دەیانەوێت کارە زۆر ناشیرن و خراپەکانیان بەکاری گەندەڵی لەخۆیان بچوکتر بشارنەوە و ١٠٠٠ مۆرینت وەک نمونە بۆ دەهیننەوە.
in Posts