لە یابان لە کاتی شەڕدا ئەم کوڕە برا مردووەکەی بە پشتەوە هەڵگرتبوو بۆ ئەوەی بنێژێت. سەربازێک سەرنجی دا و داوای لێکرد ئەم منداڵە مردووە فڕێ بدات بۆ ئەوەی ماندوو نەبێت.
کوڕەکە وەڵامی دایەوە: قورس نییە، ئەوە براکەمە!
سەربازەکە تێگەیشت و دەستی کرد بە گریان.
لەو کاتەوە ئەم وێنەیە بووەتە ڕەمزی یەکێتی لە یابان”.
دروشمی ئەوان ئەوەیە:
قورس نییە، براکەمە... خوشکەکەمە."
ئەگەر کەوت، بەرزی دەکەمەوە.
وە ئەگەر ماندوو بوو یارمەتی دەدەم.
وە ئەگەر لاواز بوو پشتگیری دەکەم.
وە ئەگەر هەڵەی کرد من لێی خۆش دەبم
وە ئەگەر دونیا وازی لێ هێنا، من لەسەر پشتم هەڵیدەگرم، قورس نییە
ئەو برای منە"
in Posts