هەرکاتێک سیستەمی حوکمڕانی ئێران بگۆڕێت:
یەکەم: وڵاتێک بە دۆسترین میللەت بۆ ڕۆژئاوا دەبێتە یەکەم هاوپەیمانی ئیسرائیل و ئەمریکا و ئەوروپا. توندترین فۆڕمی عەلمانیەت دەگرێتە بەر. تەنانەت رۆژئاوا دەحەپەسێت لەو پەرچەکردارەی خەڵک و دەوڵەت و بەدوری نابینم کە زۆر خراپتر لە تاجیکستان یاسای دژەدین دابڕێژن. سەنگی گشت میللەتانی ناوچەکە بۆ ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت و پاسپۆرتەکەشی دەبێتە بەهێزترین پاسپۆڕت لە ناوچەکە.
دووەم: وڵاتێک بە زیرەکترین میللەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێنجەم دەوڵەمندترین وڵات لەسەر ئاستی جیهان لە رووی سەرچاوە سروشتیەکانەوە (تەنانەت دەوڵەمەندتر لە چین و ئوستوڕالیا و سەرجەم یەکێتی ئەوروپا)، دەبێتە یەکێک لە قیبلەکانی وەبەرهێنان و جەمسەرێکی گەورەی ئابوری.
سێیەم: وڵاتێک بە ٩٠ ملیۆن کەس و پاشخانێکی تەکنەلۆجی باش (ئێستاش باشترین زانکۆی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست هەر لە ئێرانە و دەرچوەکانی ئەو چەند زانکۆیە مرغوبترینن لە جیهان، بەدرۆی شەنگهای و تایمز بۆ ڕانککردنی زانکۆکان هەڵمەخەڵەتێن) سوپایەکی ئەوەندە بەهێزی دەبێت، کە زۆر لە وڵاتەکانی ناوچەکە دەبیت بیر لە چەکی ئەتۆمی بکەنەوە بۆ ڕاگرتنی.
چوارەم: بەو هەمووە ئیمکانیاتە گیۆپۆلەتیک و ئابووری و سەربازیە، ویستی خۆی بۆ دژایەتی هەموو فۆڕمێکی دینداری بە شیعە و سونە دەخاتەگەڕ و شەپۆڵێکی یەکجار بەهێزی هەڵگەڕانەوە دروست دەکات و پێشی دەکرێت. چونکە ئەوجارە تەنها خۆی نابێت. ئەو گۆڕانکاریانەی لە سعودیە و تورکیا و مصر روودەدەن ئاماژەن بۆ خۆئامادەکردن بۆ ئەو ئەگەرە حەتمیە کە هەردەبێت ڕووبدات، زوو یان درەنگ. چونکە جەنگی جیهانی سارد لەدوای شکستی ڕوسیا لە ئۆکرانیا کۆتایی هات. ڕوسیایەک نەیتوانی وڵاتێکی وەک ئۆکرانیا کە لەژێر دەستی خۆی بوو داگیربکات و ڕۆژانە ١٠٠ مەتر لە سەنگەرەکان ناچیتە پێش و دوای یەک ملیۆن سەربازی کوژراو و بریندار ئەوجا ٢٠ لەسەدی ئۆکرانیا بگرێت سەلماندی کە بریتیە لە سعودیە بەس بەزمانی ڕوسی قسەدەکەن و ئابوریەکەی پشت بە نەوت و گاز دەبەستێت وەک سعودیە. ڕیزبەندیەکی دیکەی جیهانی بەڕێوەیە. هەموو گۆرانکاریەکان زۆر خێران.
پێنجەم: دۆزی نەتەوەیی کورد لەو پێشهاتە ڕەونەقی خۆی لەدەست دەدات. تەنانەت ئەگەر رەونەقی مابێت! مێژوو هەستی مرۆڤایەتی نیە، مرۆڤەکان هەیانە.