ئەو بارودۆخەی ئێستا پارچەیەک لە شانۆگەری میصری (لەسەر شۆستە) ی بەبیرهێنامەوە کە سوهێر بابلی ئامۆژگاری هاوری دڵتەنگەکەی دەکات و باسی بارودۆخی ئیستایان دەکات
بۆ ئەوها رەشبینی؟! ئەگەر گەشبینیش نیت، گەشبینۆکە بە. یەڵا دەی باخۆمان بە پیکەنین بهێنین.ههه
ئەوان (مەخسەدی فەرمانرەوا درۆزنەکانە) بە ئیمەیان گۆت کە ساڵی ١٩٨٠ ئیوە لەسەرجەم قەیرانەکان رزگارتان دەبێت و لە ملی شوشەکە دێنە دەرەوە..هههه
ئیمە رازی نەبووین. گۆتمان با هەر لەناو ئەو شوشە بین ولە بنکەکە بمێنینەوە..هههه
ئەوان باوەریان نەکرد، خێرا رایانکرد و قەپاغی شوشەکەیان هێنا و کەبسیان کردین..هههه
ئەو کەشەی ئێستاش ئەوها ناخۆش خراپە. لەبەر سێ هۆکاری سەرەکی: یەکەم دەرەنجامە خراپ و ترسناکەکانی هەڵەی ستراتیژی ریفراندۆم. دووەم: نەمانی دەنگی ژیری لە کوردستان کە فەزلەکەی زۆربەی بۆ مام جەلال دەگەرایەوە. سێیەم: بە بنەماڵەکردنی سیاسەت و پیدانی صەلاحیەت بە نەوەیەکی ناشارەزا لە زانستی سیاسەت.
ئەوکەشە ئەوها بەردەوام بێت، هیچ بەدووری نازانم کە (خوانەخواستە) حکومة اقلیم کردستان ببێت بە الادارة المحلیە الکردستانیة. بەرپرسیارەتی میژوویی ئەو دەرەنجامە بەدەرجە یەک دەگەریتەوە بۆ هەر کەسیک کە دەنگی بە "بەڵی" دا بۆ هەڵەی ستراتیژی و کوشندەی ریفراندۆم. ئەوەندە مەغرور ببوین، جۆن کێری هاتە هەولێر، فەرمانبەریکیان بۆ پێشوازی نارد. نازانم بە چ روویەک ئیستا لەوان دەپاڕینەوە و دەڵین پیمان رابگەن ئەگینا ئاشبەتاڵیکی دیکە بەریوەیە.