یەکێک لە زیرەکترین مرۆڤ؟

بەپێی کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکانی جیهان، نە ئیلۆن مەسک، نە بیل گەیتس و نە فۆن نۆیمان بەرزترین ئاستی زیرەکی هەیە، بەڵکو ئەو نازناوە بەناوی ژنێکی ئەمریکیەوەیە کە ناوی ماریلین ڤۆس ساڤانتە (بە ئای کیوی ٢٢٨) بەڵام زۆرێک هەوڵیان داوە تەحەدای ئەو نازناوە بکەن. لەتەمەنی ١٠ ساڵی مارلین زیرەکیەکەی بەقەد کەسێکی زیرەکی تەمەن ٢٢ ساڵ بوو.

یەکێک لە پارادۆکسە زیرەکەکان کە زۆربەی جیهان وەڵامی راستی پێنەبوو، پرسیارەکەی مۆنتی هاڵ بوو. پرسیارەکە بەم شیوەیە:

“گریمان تۆ لە بەرنامەیەکی یاریدایت، و هەڵبژاردنی سێ دەرگات پێدەدرێت: لە پشت دەرگایەکەوە ئۆتۆمبێلێک هەیە؛ لە پشت ئەوانی ترەوە، بزن. تۆ دەرگایەک هەڵدەبژێریت، بڵێیت ژمارە یەک، خانەخوێش کە دەزانێت چی لە پشت دەرگاکانی ترەوەیە، دەرگایەکی دیکە دەکاتەوە، بڵێ ژمارە ٣، کە بزنێکی تیایە. پاشان پێت دەڵێت: ‘دەتەوێت دەرگای ژمارە ٢ هەڵبژێریت؟’ ئایا وەرگرتنی کلیلەکە بە قازانجی تۆیە؟”

ماریلین ڤۆس ساڤانت لەساڵی ١٩٩٠ ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە پێشبڕکێکار هەمیشە دەرگاکان بگۆڕێت بۆ ئەوەی ئەگەری بردنەوەیان زیاد بکات. ئەم چارەسەرە دژە ئینتێلێکتیڤە مشتومڕێکی گەورەی دروست کرد.

مارلین نزیکەی ١٠ هەزار نامەی لە خوێنەرانەوە وەرگرتووە، لەنێویاندا زۆرێک لە دکتۆراکان، پێیان وتووە هەڵە بووە. زۆرێک دەیانگوت دوای ئەوەی خانەخوێ یەکێک لە دەرگاکان دەکاتەوە هەر دەرگایەکی ماوەتەوە 1/2 چانسی شاردنەوەی ئۆتۆمبێلەکەی هەیە، لەم حاڵەتەدا نابێت گرنگ بێت ئەگەر بگۆڕیت یان بمێنیتەوە. بەڵام ڤۆس ساڤانت ڕاستی دەکرد. کاتێک خانەخوێ یەکێک لە دەرگاکان دەکاتەوە زانیاری زیاتر دەدات. ئەو دەرگایەی کە دەیکاتەوە بەپێی ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە لە کوێیە و پێشبڕکێکارەکە کام دەرگا هەڵدەبژێرێت دەگۆڕێت. ئەو پێشبڕکێکارانەی کە دەرگاکان دەگۆڕن چانسی بردنەوەیان لە 1/3 بۆ 2/3 زیاد دەکات.

لێرەدا ڕێگەیەکی باش دەخەینەڕوو بۆ بینینی ئەوەی ڕوویداوە. گریمان ملیۆنێک دەرگا هەیە، و تۆ دەرگای ژمارە یەک هەڵدەبژێریت، پاشان خانەخوێ کە دەزانێت چی لە پشت دەرگاکانەوەیە و هەمیشە خۆی لەو دەرگایە دەپارێزێت کە خەڵاتەکەی هەیە، هەموویان دەکاتەوە جگە لە دەرگای ژمارە ٧٧٧٧٧٧. تۆ زۆر خێرا دەگۆڕا بۆ ئەو دەرگایە، نەخێر؟

دوای ١٠ ساڵ لە مشتومڕیکی زۆر، کۆمپیوتەر راستی وەڵامەکەی مارلینی سەلماند.

ئەوەش پێشکەشە بەوانەی کە گومانیان لەزیرەکی ئافرەتان هەیە.

لینکی پۆست

لەبەرچی بیل گەیتس رازینەدەبوو کچەکەی شوو بە پیاوێکی هەژاربکات