لەیەکێک لە نیشانەکانی دووڕویی (Hypocricy) کۆمەڵگەی ئێمە، کاتێک لەو حالەتەی بایکۆتی ئێستای خوێندنگا حکومیەکان گەشت ڕێکدەخرێت، ١٠٠٠ مامۆستا ئەگەر یەکی ١٠ جار خۆیان ناونوس بکەن و لەوشار بۆ ئەو شار بگەڕێن و لەهەر گەشتێک ١٠٠ هەزار دینار سەرف بکەن و خۆیان تیف تیفە بدەن و لەگەردی بەیانی تا نیوەی شەو سەرقاڵی شۆپینگ و سێلفیۆکە بن ناڵێن بایکۆت دەکەین. بەڵام بەلایانەوە ئاساییە ١٠٠ ڕۆژ ١٠٠ هەزار خوێندکاری قوتابخانە حکومیەکان لەژێر پاساوی نەهاتنی مووچە بنێرنە ماڵەوە. سزای نەوەیەک بدەن کە هیچ تاوانێکیان لەو بەزمە نیە. خۆشیان هەرگیز لە کەیف و سەفای خۆیان نەکەون.
نابینی ڕۆژێک بایکۆت لەسەر مەسەلەی کوالیتی خوێندن و باشترکردنی مەنهەجی خوێندن بکەن. هەندێکیان خاوەن دوکان و کاسبی ترن کە ئەصلەن پێیان خۆشە ئەو بایکۆتە بەردەوام بێت. کەی پەروەردە ئەوهایە؟ هەزاران ڕیگەی تر هەیە بۆ ئەوەی پەیامەکەتان بگەیەنن، بەڵام دەست بۆ داخستنی قوتابخانەکان مەبەن. داهاتووی منداڵی خەڵک کەلوپەلی یاریکردن نیە یاری پێبکەن و بیخەنە ناو کێشمەکێشمی بایکۆت.