ئەگەر شاعیرە مەزنەکان زیندوو ببنەوە

هەموو جارێک لەخۆم دەپرسم، چەند هەزار نامەی ماستەر و دکتۆڕا و توێژینەوە لەسەر کەسانی پایەبەرزی وەک حاجی قادر و ناڵی و مەحوی و پیرەمێرد و ...هتد لەزانکۆکانی کوردستان نوسراوە؟ پێم وایە هەریەک لەو پایەبەرزانە ئێستا زیندوو ببێتەوە، قامچیەک/شوڕکە هەنارێکی تەڕ بەدەستەوە دەگرێت و دەچێت یەک یەک لەو بەشە ئەکادیمیانە بەسەر دەکاتەوەو دارکاریەکی باشیان دەکات.


بەناوی حاجی قادرێکی دەربەدەری هەژاری داماو، ٥٠ کەس موچەکەی گەیاندۆتە سەروی ٤ ملیۆن دینار. چ نیفاقێکی گەورەیە ڕیگە بەخۆت بدەیت ئەوها ئیستغلالی ڕەنج و ماندووبون و قوڕبەسەری ئەوان بکەیت نانی پێوە بخۆیت!! ئەوان زیندوو ببنەوە لەو پڕۆفیسۆر و پەڕۆشۆرانە دەپرسن، ئەگەر ئێمە ١٥٠ ساڵ پێش ئێستا توانیبێتمان بە قوڕبەسەری و نەخۆشی و نەهامەتی ئەو کارانە بکەین، ئێوەی خوداپێداو و خاوەن موچەی ٤ ملیۆنی چ دەکەن بۆ میللەت؟ مەعقولە بنیشتە کۆنەکەی ئێمە بجونەوە و خۆتان هیچ نەکەن؟ یان زۆربەتان لەبەر نزمی نمرەکەتان لەپۆلی ١٢ قەدەرێک پەلکێشی کردوون بۆ ئەو بەشانە و دەتانەوەێ وەک مشەخۆرێکی هزر لاواز نان بە ڕەنج و ماندوبوونی ئێمە بخۆن؟ گاف و لەزاز بە ئێش و ئازاری ئێمە لێبدەن؟

لەسەر دەمارگیری ئاینی