ئەفسانەیەکی کۆن لەسەر بەختەوەری

دەوترێت ئیبلیس ئاهەنگێکی بۆ شەیتانەکان سازکرد بۆ ئەوەی بەدوای ڕێگایەکدا بگەڕێن بۆ شاردنەوەی بەنرخترین شت لە مرۆڤ.


شەیتانێک پێشنیاری بۆ ئەوانەی لەوێ دانیشتبوون کرد و وتی:


 سەروەت و سامانەکەبدزین گەورەم.


ئیبلیس وەڵامی دایەوە:


- بەڵکو زیادی دەکەین تا کێشەکانی زیاد دەبن و بەمەش نەهامەتییەکانی زیاتر دەبن.


شەیتانێکی تر وتی:


 عەقڵی لیبدزین گەورەم


ئیبلیس وەڵامی دایەوە


 ئەی چۆن هەست بە نەهامەتیەکانی دەکات؟


پاشان شەیتانی شەیتانەکان هەستا و وتی:


- گەورەم، ئەی دوژمنی هەموو چاکەیەک، بەختەوەری ئامانجی کۆتایی هەموو کەسێکە، با بەختەوەرییەکەی بدزین!


ئیبلیس دوای ئەوەی دڵنیا بوو لەوەی کە قسەکەی ڕاستە، ڕازی بوو، دزینی خۆشی مرۆڤێک لە ڕاستیدا گرانترینە.


کێشەیەکی تر بۆ ئەوان سەریهەڵدا:


 خۆشبەختی لە کوێ بشارنەوە بۆ ئەوەی خەڵک نەیدۆزنەوە؟!


شەیتانێک وتی:


 لە قوڵایی دەریاکاندا


یەکێکی تر وتی؛


 لە کۆتاییەکانی زەویدا.


ئیبلیس لە وەڵامدا وتی:


چەند سەد ساڵێکی دەوێت تا ژێردەریایی و فڕۆکەی سوپەر دادەهێنرێن بەختەوەری دەدۆزنەوە!


لێرەدا هەمان شەیتانی شەیاتانەکان هەستا و وتی:


- ئەی ئیبلیسی گەورە، ئەی خاوەنی هەموو خراپەیەک، تا مرۆڤی ئازارچێشتوو خۆشبەختی خۆی نەدۆزێتەوە، لە شوێنێکدا دەیشارینەوە کە بە بیری بۆ نەچیت!


لە قووڵایی دڵیدا دەیشارینەوە!


لە ساماندا بەدوایدا دەگەڕێت بەڵام نایدۆزێتەوە، لە ناوبانگیشدا بەدوای دەگەرێت بەڵام نایدۆزێتەوە.وە لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەردا بەدوای دەگەرێت، نایدۆزێتەوە، چونکە بەختەوەری لەناو خۆیدایە و دەرەکی نییە.!


ئیبلیس کڕنۆشی بۆ ئەم شەیتان دانا و بە خەڵوزی ئاگر داپۆشی وەک پاداشتێک بۆ و پێی گوت: دڵخۆشم بەبوونت.


لەو بەروارەوە مرۆڤ لە هەموو شوێنێکدا بە دوای بەختەوەریدا دەگەڕێت، تەنها لە قووڵایی دڵ و ناخی خۆیدا نەبێت.


تۆ تاکە کەسی کە دەتوانیت بەختەوەری خۆت دروست بکەیت. بەختەوەری نابەخشرێت، دروست دەبێت.


با هەریەکەمان لە قووڵایی خۆماندا بگەڕێین بۆ دۆزینەوەی تیشکێکی هیوا و ڕووناکی و دۆخی خۆمان لە کەسێکی نەرێنیەوە بگۆڕین بۆ کەسێکی خاوەن وزەی ئەرێنی.


لەسەر هۆکاری ڕەبەنی