لە کۆتایی سەدەی ١٩ و لەسەرەتایی سەدی بیست ناکۆکییەکی گەورە لە نێوان تێسلا و ئەدیسۆن لەسەر کارەبای نەگۆڕ و گۆڕاو دروست بوو. ئەدیسۆن لایەنگری کارەبای نەگۆڕ بوو و دەیویست ببێتە بنەمای کارەبا، لە کاتێکدا تێسلا پاڵپشتی کارەبای گۆڕاو بوو. کۆمپانیای ویستینگهاوس خەونەکەی تێسلای بەدیهێنا. لە کۆتاییدا تێسلا شکستی بە ئەدیسۆن هێنا و کارەبای گۆڕاو (AC) لە ئەمریکا هەڵبژێردرا. چونکە نرخی کەمترە و دەگاتە هەموو شوێنێک، بە پێچەوانەی نەگۆڕەکە (DC) کە پارەیەکی زۆری تێدەچێت و تەنها دەوڵەمەندەکان دەتوانن بەکاری بهێنن، بۆیە ئەدیسۆن زۆر حەسودی برد بە تێسلا و بە هەموو شێوەیەک دەیویست بیرۆکەکەی شکست بهێنێت،
ئەدیسۆنی نەگریز بیرۆکەیەکی شەیتانانە هاتە مێشکی، کە بریتی بوو لەوەی کەوا فیلێک بە کارەبای گۆڕاو لەبەردەم خەڵک بە لێدانی کارەبای گۆڕاو بکوژێت بۆ ئەوەی خەڵک بترسن لە کارەبای گۆڕاو و پڕۆژەکەی تێسلا شکست بهێنێت. ئەدیسۆن تیمێکی فیلمی بۆ چالاکییەکە بەکرێ گرت وەک ئەوەی دەرهێنەری فیلمێک بێت، فیلێکی هێنا بەناوی تۆپسی و ڕایگەیاند کە فیلەکەی 'تۆپسی' بە بەکارهێنانی کارەبای گۆڕاو کە لەلایەن کۆمپانیای وێستینگهاوسەوە دابینکراوە و لەلایەن تێسلا پەرەی پێدراوە، لەسێدارە دەدرێت.
بۆ زیاتر دڵنیابوون لەوەی کە دیمەنی کۆتایی وەک خۆی بەرهەم هێنراوە، فیلەکە تۆپسی نزیکەی نیو کیلۆ سیانیدی پێدرا. لە ساتەوەختی دیاریکراودا هەزار و پێنج سەد گەمژەی سادیست بۆ دواجار سەیری تۆپسییان کرد کە نزیکەی ٦٦٠٠ ڤۆڵت بە جەستەیدا تێپەڕی، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی تەنها لە ماوەی سێ چرکەدا بکەوێت و بمرێت.
چیرۆکی 'تۆپسی' لێرەدا کۆتایی هات و کەس باسی نەکرد، هەروەک چۆن کەس باسی ئەدیسۆنی نەکرد وەک بازرگانێکی ساختەکار یان وەک مرۆڤێکی قێزەون کە بەتاڵ بوو لە هەستی مرۆڤایەتی. تاکە دڵنەوایی لێرەدا ئەوەیە کە کارەبای گۆڕاو لە کۆتاییدا جێگەی کارەبای ڕاستەوخۆی گرتەوە.