ڕۆژێک گوڵفرۆشێک چووە لای سەرتاشێک بۆ ئەوەی قژی ببڕێت. دوای بڕینەکە، پارەی لە گیرفانی دەرهێنا و ویستی پارە بدات. سەرتاشەکە پێی گوت:
- ناتوانم پارە وەربگرم. ئەم هەفتەیەم تەرخان کردووە بۆ ئەوەی خزمەت بە کۆمەڵگە بکەم.
گوڵفرۆشەکە سوپاسگوزار بوو و سەرتاشخانەکەی بەجێهێشت.
کاتێک سەرتاشەکە بەیانیەکەی چوو بۆ کردنەوەی دوکانەکەی، یاداشتێکی سوپاسگوزاری و چەند چەپکە گوڵێک لەبەر دەرگاکە بوو.
پاشان نانەوایەک هاتە ژوورەوە بۆ ئەوەی قژی ببڕێت، کاتێک چوو پارە بدات، سەرتاشەکە گوتی: ناتوانم پارە وەربگرم. ئەم هەفتەیە خزمەت بە کۆمەڵگە دەکەم.
نانەواکە بەهەمان شێوەی گوڵفرۆشەکە دڵخۆش بوو و ڕۆیشت.
بەیانیەکەی دیکە کە سەرتاشەکە گەڕایەوە، یاداشتێکی سوپاسگوزاری و چەند کارتۆنێک ئەستورک لەبەردەم دەرگای دوکانەکەی دانرابوو.
دواتر مامۆستایەک چووە بۆ ئەوەی قژ ببڕێت و لە کاتی پارەدان، کابرا دیسان وەڵامی دایەوە:
- ناتوانم پارە وەربگرم. ئەم هەفتەیە خزمەت بە کۆمەڵگە دەکەم.
مامۆستاش بە خۆشییەکی زۆرەوە ڕۆیشت.
دیسان بەیانیەکەی کە سەرتاشەکە دوکانەکەی کردەوە، یاداشتێکی سوپاسگوزاری و دەیان کتێبی جیاوازی تێدابوو، وەک 'چۆن کارەکەت باشتر بکەیت' و 'چۆن سەرکەوتوو بیت'.
موشتەری ئەمڕۆی سەرتاش سیاسەتمەدارێکی پاڵەوانە لەسەر تیڤی و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و کاتێک ویستی پارەی بڕینی قژی بدات، سەرتاشەکە دیسانەوە وتی:- ناتوانم پارە قبوڵ بکەم. ئەم هەفتەیە خزمەت بە کۆمەڵگە دەکەم.
سیاسەتمەدارەکە بە خۆشحاڵیەوە ڕۆیشت.
ڕۆژی دواتر کە سەرتاشەکە چوو بۆ کردنەوەی شوێنەکە، دەیان سیاسەتمەداری وەک خۆی و 10 جێگر و 15 ئەندام پەرلەمانی پێشوو و ئێستا و سەرۆکی شارەوانی و قایمقام و لەگەڵ سکرتێرەکانی و 6 منداڵ، سڕەیان گرتبوو بۆ ئەوەی بتوانن بەخۆڕایی قژیان ببڕن.
هاوڕێی ئازیز، ئەمە ئەو جیاوازییە بنەڕەتییە دەردەخات کە هەیە، لە نێوان هاوڵاتی ئاسایی و سیاسەتمەداری ئینتهازی. ئەوانەی دەیانەوێت کاسبی بە توڕەیی تۆوە بکەن و دەنگت بدزن.
تکایە لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عیراقدا بە وردی دەنگ بدەن... و بە ویژدان هەڵیبژێرن.
تۆ بڕیار بدە!
1- دزی ئاسایی ئەو شتانەت لێ دەدزێت: پارە، سەعات، ئۆتۆمبێل، مۆبایل و هتد.
2- سیاسەتمەداری ئینتهازی ئەوانەت لێ دەدزێت: تەندروستی، خانوو، پەروەردە، خانەنشینی، موچە، کار و تەنانەت هۆشیاری.
1.-دزی یەکەم، ئەو تۆ هەڵدەبژێرێ!
2.- دزی دووەم، تۆ هەڵیدەبژێریت!
تکایە وریابن لەوانەی کە تەنها مەبەستیان ئەو هەمووە ئیمتیازاتانەیە کە پەرلەمانی عیراق دەیدات هەر لە مووچەیەکی خەیاڵی بۆ پاسپۆرتی سەوز بۆ خۆیان و خێزانیان.
-سەیری مێژووی کارکردن و دەستکەوتەکانی پێشوویان بۆ شار و خەڵک بکەن!!
-دیقەتی ئەوە بدەن دە ساڵ پێش ئیستا چەند کاری باشی کردووە بەبێ ئەوەی چاوەڕێی پاداشت بێت.
-چەند جار مەوقیفی نیشتمانی ئازایانەی نواندووە؟!
-پیشتر دوورخرایتەوە لەکارێک لەسەر گەندەڵی یاخود نا؟!
-زانایی لە زمانی عەرەبی چۆنە؟!
-بەردەرگای ماڵەکەی چۆن پاراستووە لە پیسی؟!
-چ لێدەخوڕێ و لە کوێ نان دەخوات؟!
-خۆ لە بنەماڵەیەکی کۆنە بەعسی نیە؟!
-چەند جار بینیوتە سڕە بگرێت؟!
-پێنج نزیکترین برادەری شەخسی کێن؟!