پرۆفیسۆرێک بە پێدانی چەند نمونەیەکی کۆمیدی ژیانی ڕاستەقینە جۆرەکانی بەبازارکردنی بەو شیوەیە بۆ خوێندکارەکانی روونکردەوە:
بەبازارکردنی ڕاستەوخۆ: لە ئاهەنگێکدا کچێکی جوانت بینی و چوویتە لای و وتت: من دەوڵەمەندم شووم پێ بکە.
ڕیکلام : لە ئاهەنگێکدا کچێکی جوانت بینی، یەکێک لە هاوڕێکانت چووە لای کچەکە و ئاماژەی تۆی بۆ کرد و پێی وت: دەوڵەمەندە، شووی پێبکە
ناساندنی براندەکان : کچێکی جوان هاتە لات و بەتۆی وت تۆ دەوڵەمەندی بمهێنە
ڕای کڕیار: تۆ بە کچەکە بڵێی من دەوڵەمەندم، شووم پێبکە ئەویش زیللەیەکی لێدایت.
کێبڕکێ : چوویتە لای و پێش ئەوەی هیچ بڵێت کەسێکی تر هات و وتی من دەوڵەمەندترم شوو بەمن بکە.
بۆشایی نێوان بەردەست لەگەڵ خواست: پێشنیاری هاوسەرگیریت بۆ کرد، ئەویش تۆی بە مێردەکەی ناساند.
سنووردارکردن : چویتە لای کچە جوانەکە و پێش ئەوەی هیچ بڵێی خیزانت هات