وانەیەک لەسەر رەوشتی کار

خاوەنکارێک بە کارمەندەکەی گوت: دەمەوێت تۆ خانوویەکم بۆ دروست بکەیت؛ لێرەدا پلانەکانە، دەمەوێت بەپێی ئەم پلانە بیکەیت! ... نامەوێت یەک شت پشتگوێ بخەی!

کارمەندەکە خەریتەکەی خوێندەوە و دڵتەنگ بوو چونکە تەنها ٣ مانگی ماوە خانەنشین بێت، دەستی کرد بە بیرکردنەوە: ٣ مانگە خانەنشین بێت و ئەم کابرایە کارێکم پێدەدات کە شەش مانگ بەردەوام دەبێت. بەڕاستی ئاگای لێیە؟!! هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ ئەوەی کەمیک پارەی زیاترم دەستکەوێت و فرسەتی لەوەی باشترم دەستناکەوی....!

بۆیە کارمەندەکە دەستی کرد بە کار و ستوونەکانی ماڵەکەی دروست کرد بەبێ گرنگیدانێکی زۆر، وە کەرەستەی هەرزان و کوالیتی نزم بۆ بیناسازی بەکارهێنا، لە هەموو بینایەکی ناو ماڵەکەدا کەرەستەی بەکارهێنا کە لەگەڵ پێکهاتەکەدا نەگونجێت، و تەنها کاری دەکرد لەسەر واجیهەی خانوەکە بۆ ئەوەی لە دەرەوە خاونکارەکەی فریو بدات و ئیشەکە بە خێرایی بڕوات.

کاتێک خانووەکە تەواو بوو، خاوەنکارەکە دەرکەوت و سەیری ماڵەکەی کرد، ئەویش لە دەرەوە زۆر سەرسام بوو بە دەرکەوتنی. کارمەندەکە پێی وابوو کە خاوەنکارەکەی فریوداوە.

خاوەنکارەکە رووی لە کارمەندەکە کرد و لێی نزیک بووەوە و وتی ها کلیلەکان وەربگرە! ... ئەوە دیاری تۆیە! ...بۆ هەموو ئەو ساڵانەی خزمەتت کردم!. ..ئەوە ماڵی تۆیە!!!

پێت وایە ئەم کارمەندە هەستی چۆن بووە کاتێک ئەمەی بیست؟ بەداخەوە ئەوەی چاندبووی دروێنەی کرد.

ئەنجام:

هەر کارێک دەکەیت بە خۆشەویستی بیکە، ئازاری کەس مەدە، نموونەی باش دابنێ، باشترینت بدە و باشترینت دەست دەکەوێت...

لینکی پۆست

کوڕی پاشا کاک دژوار