بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی، قوتابخانەیەکی دیاریکراوی ئەهلی لە واشنتۆن ڕووبەڕووی کێشەیەکی ناوازە بوو.
چەند کچێکی تەمەن ١٢-١٤ ساڵان دەستیان کردبوو بە بەکارهێنانی سووراوی لێو و عادەتەن لە دەستشۆرەکان لە لێویان دەدا. هەتا ئێرە کێشەیەکی زۆر گەورە نیە، هەرزەکارن و دەبێت چاورێی ئەو جۆرە هەلسوکەوتانە بکەیت لێیان. بەڵام دوای ئەوەی سووراویان لە لێویان دەدا، ئاوینەکانیان لە ١٠٠٠ جێگە ماچ دەکرد و ئاسەواری سوراوەکەیان لەهەموو شوێنێکی سەر ئاوێنەکان بەجێدەهێشت.
هەموو شەوێک کارگوزارەکی فەقیری داماو دەبوایە ئەم چاپانەی لێوی ئەو خانمە بێعارە گچکانە لاببات. ڕۆژی دواتر کچەکان دەهاتنەوەو هەمان کاریان ئەنجامدەدا.
لە کۆتاییدا بەریوەبەری قوتابخانە لەگەل کارگوزار بڕیاریاندا کە دەبێت علاجەکی ئەو مەسەلەی بکەن. دەستەیەک کچی لێوسۆریان بانگ کرد بۆ تەوالێتەکە و لەوێ لەگەڵ کارگوزارەکە چاوەڕێیان دەکرد.
کارگوزار ڕوونیکردەوە کە ئەو هەموو چاپی لێوە کێشەیەکی گەورە بووە بۆی کە دەبوو هەموو شەوێک هەموو ئاوێنەکان پاک بکاتەوە و عادەتەن ئەو سووراوانە چەورن و لابردنیان ئاسان نیە.
بۆ ئەوەی نیشان بدات کە پاککردنەوەی ئاوێنە چەندە قورسە، کارگوزارەکە ماسیحەیەکی هێنا و بە قووڵی لە تەوالێتەکەدا نوقمی کرد و بەئاوی ناو تەوالیتەکە تەڕیکرد یەکسەر ئاوینەکانی پێسڕیەوە.
ببڕای ببڕای لەو کاتەوە ئیتر چاپی لێو لەسەر ئاوێنە دووبارە نەبۆوە.
in Posts