وانەیەک بۆ کەسە قرچۆکەکان


ئەو وێنەی خوارەوە هی کێرت دێگەرمانی سویدی و پارە وزێرەکانیەتی..

٤٠ ساڵی ژیانی بە گەڕان بەدوای سەبەتەی زبڵدا بەسەر بردووە لە شارۆچکەیەکی بچووکی سوید بە ناوی "Skellefteå". قوتوی کۆن و دەبە تایدی کۆدەکردەوە.

دوای ئەوەی لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا لەساڵی ٢٠٠٨ بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لەنکاو مرد، دەرکەوت کە بەلایەنی کەمەوە یەک ملیۆن و دوسەد پەنجا هەزار دۆلاری ئەمریکی لە هەژماری بانکێکی سویسریدا هەیە. هەروەها سندوقێکی بەجێهێشتووە کە چەندین پارچە زێڕی تێدابووە کە بەهاکەی زیاتر لە ٣٧٥ هەزار دۆلار بووە.

کێرت هیچ پارەیەکی خەرج نەدەکرد، پاشماوەی سەبەتەکانی مارکێتەکان و چێشتخانەکانی خواردنی خێرا وەک سەرچاوەی خۆراک بەکاردەهێنا.

هەموو ڕۆژێک دەچووە کتێبخانە بۆ خوێندنەوەی ڕۆژنامەی بازرگانی ڕۆژانە بە بەلاش. ئەو زانیاریانەی کە فێری بووە لە کاتی هەڵبژاردنی وەبەرهێنانەکەیدا بەکاری دەهێنا.

کەس سەردانی کێرتی نەدەکرد. کە مرد و دەنگۆی ئەو سامانە گەورە بڵاوبویەوە خزمی سەپانی باوکیشی دەرکەوت و پارە و زێرەکانی لەسەر ١١ خزم و مزمی دابەشکرا.

ماری ناخۆری لۆ چەکمە سۆری!

لینکی پۆست

وانەیەک بۆ کچە هەرزەکارەکان