ئەمریکیە رەسەنەکان (زۆرتر بە هیندیە سورەکان لای ئێمە ناسراوە) وێتیکۆ بە نەخۆشی گیانی خراپەکاری و مرۆڤخۆر دەزانن کە دەتوانێت دەست بەسەر مێشکی خەڵکدا بگرێت، دەبێتە هۆی خۆپەرستی و تەماحی بێ ئەندازە و ئیستغلالکردنی خەڵک بە شێوەیەکی وێرانکەر کە سەرجەم زیرەکی و داهێنانی ناخمان لە دژی مرۆڤایەتی دەگۆڕێت. وێتیکۆ لە جیهانی مۆدێرنمان لە پشت هەموو جۆرە لەناوچوونێکە کە مرۆڤ ئەنجامی دەدات، چ تاکەکەسی و چ بەکۆمەڵ، ئەم ڤایرۆسە گیانیە زۆر بە قوڵی لە دەروونی ئێمەدا چەسپاوە. وێتیکۆ بەشێکە لە خۆمان کە دەیشارینەوە. بە شاردنەوەی، ڕێگەی پێدەدەین بە تەنیا بچێتە دەرەوە بۆ گەڕان بەدوای خۆراکدا. ئێمە ڕێگەی پێدەدەین لە تەماح و حەسادەت خۆراک وەربگرێت. چیتر نا!
وێتیکۆ هۆشیاریمان گەمژە دەکات بەجۆرێک کە کوێر دەبین لە ئاست بینینی راستی بنەڕەتی و نمایش دەکەین و مانا دەبەخشین بە خراپەکاریەکانمان. ئەم ڤایرۆسە دەروونییە دەتوانرێت وەک 'ئەسپێی'ی ناو 'گیانی مرۆڤ' بیری لێبکرێتەوە کە ئە هەمیشە شێتیی ناخت ئاگادار و زیندوو دەکاتەوە.