وەزارەتی حەمام و زانکۆی ئۆکسفۆرد

پادشای وڵاتێک بە گوندێک تێپەردەبێت و دەبینێت خەڵکەکەی لەسەر رووبار خۆیان دەشۆن. بریاریدا بە سەرۆک وەزیران حەمامێکیان بۆ دروست بکات.




سەرۆک وەزیران، وەزیری شارەوانی راسپارد بۆ دروستکردنی حەمام بۆ خەڵکی ئاوایی. پاش دەرچونی فەرمانی دروستکردنی حەمام لە کەناری رووبار، بۆیان دەرکەوت کەوا حەمام پێویستی بە چەند کەسێکە ئاو بۆ حەمام گەرم بکات. بۆیە بریاریدا ٣ کەس دابمەزرێنێت بۆ ئاو گەرم کردن. دواتر بۆیان دەرکەوت کەوا پیویستیان بە چەند کەسێکی ترە کە حەمام خاوێن بکەنەوە و پاسەوانی بکەن. ٣ کەسی تر بۆ حەمام دامەزرێنرا. هەندەی پێنەچوو خەڵک کێشە سرەگرتن و کۆبونەوەیان دروست کرد بۆیە دیسان بریاردرا ٣ کەسی تر بۆ کارگێری خەلکەکە دابمەزرینرێت. حەمام پێوستی بە مەسرەفە (ئەوە مەسرەفی خاولیە، ئەوە مەسرەفی تەشتە، ئەوە مەسرەفی جامە، ئەوە مەسرەفی تەختەی بن هینانە، ئەوە مەسرەفی شامپۆ و صابوونە،...هتد)، ٣ کەسی تریان بۆ ژمێریاری و دارایی حەمام دامەزراند. ئەی دار و سوتەمەنی لە کوێ بهێنن وکێ دابینی دەکات؟ بریاردرا ٣ کەسی تر بۆ دار برین و هێنان دابمەزرێت. ژمارەکە هەتا دەهات زۆرتر دەبوو، بۆیە پێویستیان بە بەریوەبەرێک و یاریدەدەرێکە. بەریوەبەرێک و یاریدەدەرێکیشیان دامەزراند.




ئیستا ١٧ کەس لەسەر ڕاژەی یەک حەمام لە ئاوایی دامەزراوە. بۆیە دەبێت فەرمانگەیەک دروستبکەن ناوی لێبنێن فەرمانگەی حەمامی ئاوایی. حەمامێک لێرە و حەمامێک لەوێ، ژمارەکە زیادی کرد پیویستیان بە بەریوەبەرایەتیەک هەیە بۆ ناوچەکە. بەریوەبەرایەتیەک لەوێش و بەرێوەبەرایەتیەک لەوێ، پیویستیان بە وەزارەتێکە. بەوشێوەیە وەزارەتی حەمام لە حکومەت دامەزرێندرا. جەنابی وەزیر و بریکاری وەزارەت دوای گفتگۆیەکی چەند مانگە، هەلبژێردران. 




پیرۆزە لە جەنابی وەزیری حەمام و بریکاری وەزارەتی حەمام.




دوای چەند مانگێک پاشا بەهەمان گونددا رۆیشت، و بینی خەڵکەکە هەر لەسەر روبار خۆیان دەشۆن. لەسەرۆک وەزیرانی پرسی کوا حەمام؟ سەرۆک وەزیران لە وەزیری حەمام و وەزیری حەمام لە بەریوەبەری بەریوەبەرایەتی حەمامەکان ...هتد پرسی هەتا حەمامیان دۆزیەوە. حەمام بە ٢ بلۆک و چینکۆیە و لافیتەتک بەجێ مابوو. لەسەر لافیتەکە نوسرابوو: هاوکاربن بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانی ئەو حەمامە! ٥٠٠٠ کەس موچەی بە حەمام وەردەگرت و حەمایش ئەوە حالەتەکەی بوو. 




دەپرسم:




هەزارەها مامۆستای زانکۆ موچە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا وەردەگرن، دەیان ملیار دینار بۆ ئەوان دەروات، بفەرموون بزانن زانکۆکان لە بلقێکی مەعریفی، ئامێرێکی بیکارکردنی گەنجان و قاوەخانەیەک زیاتر چیترە؟




دەیان هەزار مامۆستای سەرەتایی و ئامادەیی موچە لە وەزارەتی پەروەردە وەردەگرن، دەیان ملیار دینار بۆ ئەوانیش دەروات، بفەرموون بزانن ئاستی خویندنگاکان چۆنە؟! نیوەی هەر دەوام ناکات. 




دەیان هەزار پێشمەرگە موچە لە وەزارەتی پێشمەرگە وەردەگرن، دەیان ملیار دینار بۆ ئەوانیش دەروات، بینیمان لەشەری داعش و لەدەستدانی شەنگال و کەرکوک و نیوەی کوردستان چەند بوێر و ئازا بوون!




دەیان هەزار دکتۆر و کارمەندی تەندروستی موچە لە وەزارەتی تەندروستی وەردەگرن، دەیان ملیار دینار بۆ ئەوانیش دەروات، کەچی زۆربەی دامودەزگاکانی لە صرافی دەرمان زیاتر لە هیچ ناچن!




.


.


هتد.




نەفرەت لە سیستەمی کۆمیونیزم. نەفرەت لەو سیستەمەی کە جیاوازی لەنێوان موچەی دەرچویەکی زانکۆی ئۆکسفۆرد و هارڤارد لەگەل دەرچوویەکی "شیرین بەهارە" ی لای خۆمان ناکات. 




توخوا بۆ وەزارەتێکیش بۆ حەمام دانەنێین؟!





وەک خافێر مێلی ئازان؟