وەخت بوو بیبەستێت

کارمەندێکی ئافرەت لە قەسابخانەیەک، کەمێک پێش تەواوبوونی کارەکەی، چووە ناو بەڕادی هەڵگرتنی گۆشت کە کۆگایەکی ساردە. لەناکاو دەرگاکە لە دەرەوە قوفڵ بوو. زۆر هەوڵیدا بەڵام نەیتوانی دەرگاکە بکاتەوە. زۆری هاوارکرد، هیچ سوودێکی نەبوو چونکە لەو کاتە هەموو کرێکارەکانی تر کارەکانیان تەواو کردبوو و ڕۆیشتبوون.


هێواش هێواش دەستی کرد بە بەستن لە سەرمادا. مردن نزیکە. دەگری بەڵام هیچ چانسێکی مانەوەی نییە. لەناکاو بە شێوەیەکی تەواو چاوەڕواننەکراو پاسەوانەکە هات و دەرگاکەی کردەوە و هێنایە دەرەوە. کچەکە لێی پرسی: چاوەرێی ئەوەم نەدەکرد بێیتە ئێرە. چی ئەتوی هێنا بۆ ئێرە؟


پاسەوانەکە وەڵامی دایەوە: من نزیکەی ٣٥ ساڵە لێرە وەک پاسەوان کار دەکەم. زۆر کەم کەسم بینیوە هەموو بەیانیەک بێن و بەیانی باشیم لێبکەن و ئێواران کە دەڕۆن و بڵێن ئێوارەتان باش.


زۆربەی خەڵک وەک ئەوەی من نەبینن ڕەفتاریان دەکرد. بەڵام تۆ تاکە کەس بوویت کە دەتویست ڕۆژانە بە زەردەخەنەیەکی شیرین بمبینیت. ئەم بەیانیەش سڵاوت لێکردم. بەڵام ئێوارە تۆم نەمبینی "ئێوارەتان باش"م لێبکەیت، واتە هێشتا نەهاتوویتە دەرەوە. بەم شێوەیە دەستم کرد بە گەڕان بەدوای تۆدا و تۆم دۆزیەوە!

تامی قەیسی