سەیری خافێیر مێلی سەرۆکی نوێی ئەرجەنتین بکەن! لە کۆی ١٨ وەزارەت ٩ وەزارەت دادەخات. ئەو وەزارەتانەی کە دەیانهێلتەوە بریتین لە: کاروباری دەرەوە، ئابووری، .ئاسایش، بەرگری، سەرمایەی مرۆیی، دادپەروەری، ژێرخان، تەندروستی، و کاروباری ناوخۆ
با بێینە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستانی خۆشمان
ژمارەی وەزارەتەکان
وەزارەتی داد
وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە
وەزارەتی ناوخۆ
وەزارەتی دارایی و ئابووری
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان
وەزارەتی تەندروستیی
وەزارەتی پەروەردە
وەزارەتی بیناسازی و نیشتەجێکردن
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
وەزارەتی پلاندانان
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی
وەزارەتی کارەبا
ژمارەی بەشەکان
بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوە
بەشی میدیا و ڕاگەیاندن
بەشی هەماهەنگی و بەدواداچوون
بەشی تەکنەلۆژیای زانیاری
بەشی ڕێکخراوی ناحکومی
ژمارەی دەستەکان
دەستەی پاراستن و باشترکردنی ژینگە
دەستەی وەبەرهێنان
دەستەی گشتی بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم
دەزگای چالاکیی مین
ئەنجومەنی باڵای ژنان و گەشەپێدان
ئەکادیمیای کوردی
نووسینگەی ڕێکخەری داکۆکیکاری نێودەوڵەتی
٣١ وەزارەت و بەش و دەستە لە وڵاتێک کەوا ٦١ جار بچوکترە لە ئەرجەنتین، ئابوریەکەشی ١١٠ جار بچوکترە لە ئەرجەنتین و ژمارەی دانیشتوانەکەشی ٨ جار کەمترە لە ئەرجەنتین.
وەخت نیە ئەو ٣١ەی ئێمەش ببێت بە ٥ وەزارەتی پوخت و نەخت؟! چ خەرجیەک لۆ حکومەت دەگەرێتەوە؟ چەند بینایە؟ هەر بەفرۆشتنی بینایەکان حکومەت ١٢ مانگ بودجەی دابین دەکات! ئەی گەرانەوەی ئیمتیازاتی ئەو هەمووە وەزیر و مەزیر و بەریوەبەر و تەرەسازە بۆ خەزێنەی وڵات؟ هەر بەگەرانەوەی ئەوانەش نەسریەی ١٢ مانگی سەرجەم شار و ناحیە و دەزگا خەدەمیەکان دابین دەکرێت!