وەک دەیڤ کارۆل لەمافی خۆت خۆش مەبە

گیتاڕە ٣٥٠٠ دۆلاریەکەیان لێشکاند و قەرەبویان نەکردەوە، بەڵام زانی چۆن تۆڵەیان لێبکاتەوە.

دەیڤ کارۆلی کەنەدی لەساڵی ٢٠٠٨ لە گەشتێکی ئاسمانی لە نێوان هالیفاکسی کەنەدا و ئۆماها لە نیبراسکا لە فڕۆکەخانەی ئۆهارێ لە شیکاگۆ ترانزینتی لەگەڵ هێلی ئاسمانی یونایتد ئیرلاین هەبوو. کاتێک دابەزی و گیتارەکەی وەرگرتەوە بینی کە شکاوە. دوای ٩ مانگ لە بینە و بەردە، یونایتد سەنتێکی بۆ نەگەڕاندەوە بەبیانوی ئەوەی پێش ٢٤ کاتژمێر لە دەرچوون لە مەطار بە فەرمی ئاگاداری نەکردونەتەوە. هەرچەندە ٣ فەرمانبەری فرۆکەخانەی بە شەفەهی ئاگادار کردبویەوە و ئەوان هەر گوێشیان نەدابویە. بۆیە بڕیاری دا کە تۆڵەیان لێبکاتەوە. ئەو گۆرانیەی خوارەوەی بەناونیشانی "یونایتد گیتارەکان دەشکێنێت" لەسەر کەیسەکە دەرکرد. لەئەنجامی ئەوە؛ یونایتد ١٨٠ ملیۆن دۆلاری زیان پێکەوت.

یەکێک لەهەڵە هەرە گەورەکانی ململانێ ئەوەیە کەوا بەرامبەرەکەت بەلاواز تێبگەی. وایان زانی دەیڤ وەک هەر سەرنشینێکی ئاسایی هیچی پیناکرێت. بۆیە داواکارم لەئێوەی بەرێز، ئەوەی هەر شەکوایەکی هەیە لەهەر کۆمپانیایەک یاخود ڕیکخراوێک، لێرە پۆستی بکات. بابەخۆیان دابچنەوە و کوالیتی خزمەتگوزاریەکان باشتر بکەن.


 

بەبۆنەی ٨ی مارس