تێبینیەک لەسەر ئەدای وەزارەتی دەرەوەی عیراقی

هەموو کات کە سەیری بەهێزی پاسپۆرتەکانی جیهانی بەبەراورد لەگەڵ پاسپۆرتی عیراقی دەکەم، سەرم لەیەک شت زۆر دەسوڕمێت، بۆچی دەبێت لەژێرەوەی لیستەکە بین لەکاتێک عیراق وڵاتێک نیە لە سودان و ئەریتریا و سۆماڵ خراپتربێت. بەڵکو خەلکەکەی لە نیوەی خەڵکی جیهان لە هیندستان و ئەفریقیا و بەشێکی زۆری ئەمریکای لاتینی خۆشتر دەژین بە بەڵگەی ئەوەی عیراق لە مەرتەبەی ٤٨ ە لەناو ١٩٥ وڵات لە ڕووی (GDP) و مەرتەبەی ١١١ ە لە (PPP) و گەشەی ئابووری دەمێکە لە ٥٪ تێپەڕاندووە. تۆ بڵێی هۆکارە سەرەکیەکەی کورد بێت کەوا لەدوای ٢٠٠٣ ەوە ئەو وەزارەتەی بەدەستەوەیە و نەیتوانیە پاسپۆرتەکە ١٠ مەرتەبە بباتە سەرەوە؟

لەسەر نەهێشتنی سەندیکای/یەکێتی ئەندازیاران