چیرۆکی نیردراوانی ئیواکورای یابانی:
لەدوای رووخانی زنجیرە حوکمرانی شۆگۆن و هاتنی سەردەمی مێیجی لە ناوەراستی سەدەی نۆزدەم، یابان هێشتا وڵاتیکی گۆشەگیری دواکەوتووی برسی بوو. ئەو وینەی خوارەوە وینەی ئەو تیمەیە کە لەساڵی ١٨٧١ ئیمپراتۆر میجی ناردنی بۆ ئەوروپا و ئەمریکا بۆ ئەوەی دیراسەکی گشتگیر بکەن لەسەر هۆکارەکانی پێشکەوتنی ئەوان نهینی پێشکەوتنی ئەو ولاتانە دیاریبکەن . ئەوان نەک هەر لەسەر کارگەکان و مەرافیقەکانی دەولەت و ووردو درشتی ١٢ ولاتی ئەورووپی و ئەمریکا زانیاریان کۆکردەوە، بەڵکو لەسەر کۆلانە پیس و بۆگەنیەکانی پاریس و لەندەنیش دیراسەتیان کرد. بە گەرانەوەی ئەوان چاخی هەلسانەوە لە یابان دەستی پیکرد.
چیرۆکی نیردراوانی تواناسازی کوردستان...
ئیمەش سەدان ملیۆن دۆلارمان لە تواناسازی سەرفکرد، کوا هەلسانەوە چاوەروانکراوەکەی ئێمە؟ یان بەس جولەیەکی سیاسی بوو بۆ کپکردنەوەی خۆپیشاندانەکانی ١٧ شوبات؟ بەداخەوە هەندێک لەوان نەک هەر نەگەرانەوە، بەلکو خەمی سەرەکیان وەرگرتنی جنسیە و پاسپۆرتی ئەو ولاتانە بوو کە بۆی نیردران.. خەلک هەیە لەزانکۆ لە ٢٠١١ ەوە لە بەریتانیایە و ئیش دەکات لەوێ و جنسیەی ئەوێشی هەیە و هیشتا لە زانکۆکان مامۆستایە و جوێنیش بە سیستەمی ئیرە دەدات لەجیاتی ئەوە هاریکار بێت لە گۆرین و بەرەوباشترکردنی هەریمی کوردستان...
هەڵبەتە مەبەستی من گشتگیر نیە، بەلام نابێت ئەو راستیە لەبەرچاونەگرین کەوا کاریگەری ئەو پرۆسەیە و وەبەرهینان تییدا هەتا رادەیەکی زۆر فاشیل بوو بە ئیمتیاز. دەکرا ٤٠ نابیغەی کوردی لەجیاتی ٤٠٠٠ بنێرین بۆ ٤ گرنگترین زانکۆ لەجیاتی ئەو سوپایە