توانجێک لە ویژدان

 توانجێک لە سیستەمی ئیداری و موچەی عیراق! وەرن تەمەشای ئەو گاڵتەجاریە بکەن و بزانین نرخی یەک کاتژمێر محازەرە چەند لەسەر بودجەی گشتی خەڵکی ئێستا و نەوەکانی داهاتوو دەوەستێت.


بەبەڵگە بەسەدان مامۆستای زانکۆ لە مساڵی خوێندنی ٢٠٢٤- ٢٠٢٥ کەمتر لە ٥٠ کاتژمێر محازەرەیان گۆتیتەوە. بەڵام ئەگەر موچەی مانگانەیان بەم شێوەیەی خوارەوە بێت و لەساڵێک ٥٠ کاتژمێریان گۆتبیتەوە، ئەوا:


یەکەم: ئەگەر ٢ ملیۆن دیناری مانگانە موچەکەی بێت، نرخی یەک کاتژمێر لە محازەرە، ٤٨٠ هەزار دینار لەسەر بودجەی گشتی دەوەستێت.


دووەم: ئەگەر ٣ ملیۆن دینار بێت، نرخی یەک کاتژمێر لە محازەرە، ٧٢٠ هەزار دینار دەوەستێت.


سێیەم: ئەگەر ٤ ملیۆن دینار موچەکەی بێت لە مانگێک، ئەوا یەک کاتژمێر لەسەر بودجە ٩٦٠ هەزار دینار دەوەستێت.


چوارەم: ئەگەر ٥ ملیۆن دینار بێت موچەکەی، ئەوا یەک کاتژمێر ١،٢٠٠،٠٠٠ دەوەستێت لەسەر بودجەی میللەت.


وەرە سەیری گەنجێکی دەرچووی هەمان ئەو زانکۆیەی ئەو مامۆستایە دەرسی پێ گوتووە کە ئێستا لە بێکاری وەک شاگرد نانەوایەک کاردەکات، کە پیشەیەکی زۆر گرنگ و پێویستە و ئەگەر رۆژانە ٨ کاتژمێر کاربکات، لە ١٥ هەتا ٢٠ هەزار دینار زیاتر وەرناگرێت. واتە کاتژمێری تەنها ٢٠٠٠ دینار. کەواتە:


مامۆستای خاوەن موچەی ٢ ملیۆن دیناری ٢٤٠ هێندی ئەو بەستەزمانە وەردەگرێت. خاوەن ٣ ملیۆن دیناری، ٣٦٠ جار و خاوەن ٤ ملیۆنی، ٤٨٠ جار و خاوەن ٥ ملیۆنی ٦٠٠ جار زیاتر وەردەگرێت.


خەفەتەکە ئەوەیە، ئەوەی هۆکارە لەو مەینەتیەی ئەو گەنجە هەمان ئەو توێژەیە کە ٢٤٠ تاکو ٦٠٠ جار بەقەد ئەو دەرچووە وەردەگرێت. ئەوجا کاکی مامۆستا خۆی بە مەغدور دەزانێت و سەری زار و بنی زاری پرتە پرتی بێ مانایە. خەلكیش هەر وادەزانێت ئەندام پەرلەمان ئیمتیازی هەیە! هەی ترحێو!


دەزانم لە کۆمێنتەکان لەوانەیە بە کەرتی سەربازی بەراورد بکەن و بڵێن ئەوانیش ئەوهان. بەڵام هەر نەبێت خۆ ئەوان مەترسی گەورە لەسەر ژیانیان هەیە/دەبێت. مەترسی چ لەسەر ژیانی تۆ هەیە، بێزەحمەت؟


بەشێکیش دەڵێن: "وەڵا هەر محازەرە نالێینەوە، توێژینەوەش ئەکەین". کام توێژینەوە؟ مەگەر نەزانین زۆربەی تویژینەوەکانیش بۆ گۆڕینی نازناوی زانستیەو بەهای ئەو مەرەکەبەی نیە کە لێ سەرفکراوە. توێژینەوە؟! هەی ترععععێو!

دوو داواکاری گرنگ