(Trolley Dillema) لەوانەیە بۆ ئێوە بەسوود بێت..
هەموومان گوێبیستی ئەو کارە قیزەوەنەی ئەو مامۆستایە سووریە بووین کەلەگەڵ ئەو منداڵە ٧ ساڵیە ئەنجامی دا. ئێستا وا دابنێ تۆ بەرێوەبەری نەخۆشخانەیەکی لە هەولێر. لەو نەخۆشخانە ٥ زانا و کەسی چاک نەخۆشن و هەریەک لەوان پێویستی بە ئەندامیکی دیاریکراوە بۆ زەرع و ئەو ئەندامانە وەربگرن چاک دەبنەوە. ئەو درندە نەخۆشە دەهێنن بۆ نەخۆشخانە و بۆ ئەوەی پشکنینی بۆ بکەن پێش ئەوەی بیبەن بۆ بەندیخانە. دوای پشکنین دەرکەوت هەموو ئەندامەکانی ساغە و هیچ کێشەیەکی نیە. تۆ وەک بەرێوەبەری نەخۆشخانە ئامادەی ئەو درندەیە بخەیە بەر چەقۆ و ئەندامەکانی یەک یەک بەبی رەزامەندی خۆی لێبستێنی؟
ئەوە دەتخاتە دووریانەکی ئەخلاقی کە بریاردانی ئەخلاقی ناکریت بدرێت. لەلایەک ئەو ٥ زانایە کە لەسەرتە نەجاتیان بدەیت، لەلایەکی تر ئەخلاقی پیشەییت کە ریگرە لەوەی بەبێ رەزامەندی نەخۆش ئەندامێکی لەلەشی لێ بکەیتەوە.
ئەو جارەی وادابنی ئەتوو لەگەڵ برادەرەکی قەڵەوت لەسەر پردێکن کە لە ژیرەکەی ٥ کەسی باش لە هێلی ئاسنی ترامێک بەستراین. ترامەکە لە رێگایە ئەوان بشێلی و بیانکوژی. تۆش دەزانی، ئەگەر پالێک بەو برادەرە قەلەوەت بنێی و بیکەیە قوربانی ترامەکە ڕادەوەستێت و ئەو دەمرێت و ئەو ٥ کەسە نەجاتیان دەبێت. تۆ لەو حالەتە چ دەکەی؟
ئەوە ئەو مایندسیتەیە کەوای لە ئەمریکا کرد بۆمبی ئەتۆمی بە هیرۆشیما و ناکازاکیەوە بنێت. لەنیوان دوو بژاردەبوو کە هەردووکیان تاڵ. بەڵام یەکێکیان زۆر تاڵتر بوو. بۆیە رێگە کەمتر تاڵەکەی هەلبژارد.
هەندێک جار کە بریاردەدەین، دەزانین کەوا بریارەکەمان ئەخلاقی نیە. بەڵام لە بێ ئەخلاقیەکی گەورەتر نەجاتت دەدات. زۆربەی کچەکان کە تەلاق دەدرێن دەخرینە بەردەم ئەو دووریانە کە هەردووکی لەسەرەتا ناخۆش و خراپن، بەتایبەتی لە کۆمەلگەی ئێمە. بەڵام لەکۆتایی ئەو کچە دەگاتە قەناعەت ئەگەر تەلاق بدرێت باشترە لەوەی لەگەل پیاویک بژی کە چیتر ناتوانیت تەحەمولی بکات و لەوانەیە کۆتایەکەی کۆتایی هێنان بێت بەژیانی خۆی. هەروەک لەوەی زۆربەی حالەتەکانی خۆسوتانیش هەر ئەو دووڕیانەیە. ئەوەی خۆی دەسوتێنی، دەلیت من بسوتێم باشترە لەوەی ...
لە کۆتایدا سەیری ئەو ڤیدیۆیەی خوارەوە بکەن کە پێش ١٠ سال بینیومە. ئەگەر تۆ لە جێگەی ئەو باوەکە بایت چیت دەکرد؟
in Posts