تاقیکردنەوەی مارشمالۆ

یەکێک لەو تاقیکردنەوە دەروونیە بەناوبانگانەی کە زۆرێک لە دایک و باوک و کۆمەڵگەی پەروەردەیی پێی نازانن، تاقیکردنەوەی ماشمێلۆیە کە لەلایەن والتەر میشێل لە کۆتایی ١٩٦٠ ەکان و سەرەتای ١٩٧٠ اکان لە زانکۆی ستانفۆرد پەرەی پێدرا.


لەو تاقیکردنەوە منداڵی ٤ تا ٥ ساڵی لە ژورێک لەگەڵ ماشمێلۆیەک یان هەر خواردنێکی زۆر خۆشەویست لەلایەن منداڵەکە دادەنێن. پێیدەڵێن، ئەگەر خواردت، خواردت. بەڵام ئەگەر بتوانی ماوەیەک ڕابوەستی تا دەگەڕێینەوە، ئەوکات دانەیەکی تر بە دیاری وەردەگریت.


سەرەڕای چەند سەرنج و کۆنتێکستیکی تایبەت، دەرکەوتووە کەوا زۆربەی ئەو منداڵانەی کەوا توانیان ڕابوەستن، لە خوێندن و داهاتوویان سەرکەوتوو تر دەبن. لەو تەمەنە، ئەگەر دایک و باوک بیانەوێت بزانن ئایا منداڵەکەیان دەتوانێت لەداهاتوو لە زانکۆ باش بێت، یاخود چاکتر بەرگەی فشار بگرێت، یاخود لە لێهاتووی کۆمەڵایەتی ئاست بەرزتربێت، دەتوانن ئەو تاقیکردنەوە ئاسان و بەسودەیان لەسەر جێبەجێ بکەن.

داواکاریەکی یەکجار گرنگ لە حکومەتی هەرێم