تاقیکردنەوەی ژووری پر لە دووکەڵ

تاقیکردنەوەی " ژووری پڕ لە دووکەڵ"

لەم تاقیکردنەوە خەڵکێک بە تەنیا لە ژوورێکدا فۆڕمێکیان پڕدەکردەوە، کاتێک دوکەڵ لە ژێر دەرگایەکەوە دەست پێدەکات. سەرنج دەدەیت بزانن چ دەکەن؟
زۆرربەیان هەڵدەستان و دەڕۆیشتن، بە کەسێکی بەرپرسیان دەگوت و بەبێ دوودڵیش ئەوەیان دەکرد، ڕاستە؟

ئێستا هەمان دۆخ بیهێنە بەرچاوت، تەنها ئەوە نەبێت کە ئە کەسە تەنها نیە، لەگەڵ چەند کەسێکی تردان کە پێدەچێت گرنگی بە دوکەڵەکە نەدەن. ئەوکات چ دەکەن؟

کاتێک بە تەنیا بوون، 75%ی خەڵک دەستبەجێ دەستیان بە راگەیاندنی دووکەڵ و ئاگر کردووە. تێکڕای کات بۆ ڕاپۆرتکردن ٢ خولەک بوو لە سەرەتای هەستکردن بە دوکەڵەکە. بەڵام کاتێک دوو ئەکتەر ئامادەبوون، کە لەگەڵ تاقیکەرەوەکان کاریان دەکرد و پێیان دەگوترا وەک ئەوەی هیچ شتێک هەڵە نەبێت مامەڵە بکەن، تەنها 10%ی کەسەکان ژوورەکەیان بەجێهێشت یان دوکەڵەکەیان ڕاگەیاند. لە کۆی ١٠ کەس ٩ کەس لە ڕاستیدا بەردەوام بوون لە کارکردن لەسەر پرکردنەوەی فۆرمەکان.

تاقیکردنەوەکە نموونەیەکی گەورە بوو کە خەڵک خاوتر وەڵام دەدەنەوە (یان بەهیچ شێوەیەک) بۆ دۆخە فریاگوزاریەکان لە کاتی ئامادەبوونی کەسانی دیکەی پاسیڤدا. پێدەچێت ئێمە زۆر پشت بە وەڵامەکانی ئەوانی تر ببەستین تەنانەت دژی غەریزەی خۆمان.

ئەگەر گروپەکە وا مامەڵە بکات کە هەموو شتێک باش بێت ئەوا دەبێت باش بێت، ڕاستە؟ نەخێر مەرج نیە هەموو جارێک. مەهێڵە پاسیڤیەتی ئەوانی تر ببێتە هۆی بێکردەوەیی تۆ. لەکاتی بینینی هەڵەیەک یاخود مەترسیەک، هەمیشە وا مەزانە کەسێکی تر یارمەتیدەر دەبێت، ئەو کەسە بە کە هەنگاو دەنێیت!

لینکی پۆستەکە

لەسەر بەرەودواوەچوونی کۆمەڵگەی کوردی