لە پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا دەروونناس و بایۆلۆجی ئەمریکی د. کورت ڕیشتەر تاقیکردنەوەیەکی لەسەر مشک ئەنجامدا، تێیدا چەند مشکێکی خستە ناو دۆلکەیەکی پڕ لە ئاوەوە بۆ ئەوەی بزانێت چەند مشک لە ژیاندا دەمێننەوە پێش ئەوەی بخنکێن.
هەموو مشکەکان لە ماوەی کەمتر لە چارەکە کاتژمێرێکدا دەخنکان و دەمردن.
جاریکی تر د. ڕیشتەر تاقیکردنەوەکەی لەسەر هەمان جۆری مشک دووبارە کردەوە. بەڵام ئەمجارەیان مشکەکانی ڕزگار کرد لەو ساتەی کە خەریک بوو تەسلیم ببن و بمرن، لە ئاوەکە دەری دەهینان و رێگەی دەدا کەمێک پشوو بدەن. پاشان جارێکی تر دەیخستنە ناو دۆلکەکانەوە.
ئەمجارە مشکەکان زیاتر لە ٦٠ کاتژمێر لە مەلەکردن و بەرەنگاری مانەوە.
پێدانی هیوا بۆ ژیان وای لێکرد مشکەکان تا دواسات بجەنگن.
in Posts