یەکێک لەتاقیکردنەوە ناشیرنەکانی بواری سایکۆلۆژی ئەو تاقیکردنەوەیە کە بە دەناسرێت. لەمیانەی تاقیکردنەوەکە پرۆفیسۆر فیلیپ زیمباردۆ لە ساڵی ١٩٧١ هەڵسا بە بانگەشە بۆ پالاوتنی ٢٤ خویندکاری کۆلیژ کە رۆڵی پاسەوان و بەندکراو دەبینن لەداهاتوودا. ١٢ کەسیان وەک پاسەوان و ١٢ ەکەی دیکە وەک بەندکراو بە رۆژانەی ١٥ دۆلار بۆ هەریەکێکیان. ماوەی تاقیکردنەوەکە بریتی بوو لە ١٤ رۆژ و هەمووان بەردەوام لەژێر چاودیری کامیرا بوون.
لەبەر خراپی هەلسوکەوتی پاسەوانەکان کە لەراستیدا مرۆڤی ئاسایی وەک من و تۆ بوون لەگەل بەندکراوەکان، ٣ لە بەندکراوەکان ئەوها تۆقیبوون کە لە ٤ رۆژی یەکەم ئازادکران. تەنها ٦ رۆژ تاقیکردنەوەکە بەردەوام بوو. ئەگەر زیاتر بەردەوام بوایە، ئەوا شتی زۆر خراپتر دەقەوما. ئەو ١٢ مرۆڤە ئاساییە بوون بە دڕندە کاتێک سولطەیان کەوتە دەست وە کاتێک کە زانیان ئیستا لە پیگەکن کەدەتوانن تەحەکوم بە چارەنوسی مرۆڤی ترەوە بکەن.
هەرچەندە ئەو تاقیکردنەوە زۆر نا ئەخلاقی ئەکادیمی بوو، بەڵام دیوێکی ڕەشی زۆربەی تاکەکانی کۆمەڵگەی دەرخست بەوەی کاتێک هەر یەکیک لە ئیمە هێز و پێگەی دەکەوتە دەست و دەکرێت بە بەرپرس ئەوەی لێمان چاوەرێ ناکەی دەبێ پێشبینی بکەی کە روودەدات. هەربۆیەش زۆرجار دەپرسی لەخۆت لەبەرچی پۆلیس و ئاسایشەکان بەو شیوەیە هەلسوکەوت لەگەڵ هەرکەسێک دەکەن کە گومانلێکراوە یان تاوانبارە؟
کوڕی ریش سپیەکی ئەمریکی لە تیرەی شیڕۆکی لەبابی پرسی: بابە، لەناخی من هەمیشە جەنگێک لەنیوان ٢ گورگ هەیە، یەکیان درندە و ناشیرن و تورەیە وئەوەکی تریان هێمن و جوان و بەخشندەیە؟ ریش سپی شیرۆکی قسەکەی پێبری وگوتی کورم لەناخی هەموو مرۆڤەکان هەمان جەنگ هەیە. کورەکە پرسی کامیان براوە دەبن؟ ریش سپی شیرۆکی زۆر بە سانایی وتی: ئەو گورگەی کە تۆ خواردنی پێدەدەی
in Posts