تاقیکردنەوەکەی بەهەشتی کالهۆن

قەت لەخۆتان ناپرسن بۆ لە وڵاتێکی وەک ئەلمانیا بە داهاتی سالانەی ٤ تریلیۆن دۆلار نزیکەی ٣٥٠٠ تۆن لە زێر، زیاتر لە نیوەی دانیشتوانەکەی کرێچیە و خانووی خۆیان نیە و داهاتی سالانەی هاولاتیەکی ئەلمانی بەو شێوە نیە بتوانێت وەک هاوڵاتیەکی ئیماراتی بژیەت و هەرچەندە پتەوی ئابووری هەردوو وڵات بەراورد ناکرێت؟

بەدەر لەهەموو ئەو ئاستەنگە بیرۆکراسی و ئابووریانەی کە لەئەلمانیا هەیە، ئەلمانەکان دەزانن کە زیاد لەپێویست پارە بریژیە بازار و خەڵک گشتی دەولەمەند بکەی کۆنترۆلی ژمارەیان نەکەی، چارەنووسیان لە چارەنووسی مشکەکانی کاک کالهۆن باشتر نابێت.

جۆن کالهۆن، وەک عالمێکی ئیثۆلۆجی (رەوشتزانی) هەلسا بە دابینکردنی ژینگەیەک کە لە بەهەشتێک دەچوو بۆ ٨ مشک، ئەوەی مشکەکان بەخەونیش نەیاندەدیت ئەو لۆی دابینکردن. نزیکەی ٢ ساڵ چاودیری مشکەکانی دەکردو داتای لەسەریان کۆدەکردەوە. لەماوەی ئەو ٢ ساڵە ژمارەی مشکەکان لە بەرزترین باردا گەیشتە ٢٢٠٠ مشک.

بەڵام، بەداخەوە، کامە هەلسوکەتی درندانە و ناشیرنەو سەیرو عەجیبە لەنیو ئەو مشکانە بەدەرکەوت. تا کار گەیشتە ئەوەی یەکتریان لەناوبرد و نەمان. چەند جاریکی دیکەش ئەو تاقیکردنەوەی دووبارە کردەوە هەندێک لە ژینگەکەی دەگۆری، هەمان نەتیجەی وەردەگرت.

لیرەدا دەبێت حکومەت زۆر وریای ئەوە بێت میللەت وەک مشکەکانی کالهۆنی لێنێیەت. زاڵبوونی کەلتووری خەلیجی فارسی لە ئیش بەسەر ئیمە شتیکی ترسناکە. حکومەتی هۆشیار لیناگەریت میللەت گشتی دەولەمەند بێت وەک چۆن لیناگەریت یەک کەسیش لەسەر جادە بیلانە بێت. چینی ناوەراست دەگەیەنێتە لووتکە. ئەو چینەی کە نە ٢ وەنەوشە و ٣ خانی و ٤ دووکان و معاشەکی ٧ ملیۆنی هەیە، یان بە معاشەکی ٣٠٠ هەزاری کریچی و بێ سەیارەیە گوزەر دەکات.

نە ئەلمانیا، نە تورکیا، نە چین، نە فەرەنسا، نە ئەمریکا،... هتد. کە گشتیان زۆر دەولەمەندترن لە هەر وڵاتیکی خەلیجی فارسی شیت نەبووین بین میللەت وەک دابەستە بەخیوبکەن و تەمبەلیان بکەن. ئەوەی ئیش نەکات و زیرەک و بلیمەت نەبیت، با چاوەرێی ئەوەی نەکات خۆش بژیەت. مەگەر یانسیبەکی لۆ دەرچووبی یان میراتیکی لۆ مابیتەوە.

لینکی پۆست

پەیامێک بۆ دایک و باوکی خوێندکاران