لە ١٠ی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٣ و لەتازیەکەی نیلسۆن ماندێلا، کابرایەک بەناوی تۆمساکا یانتیجی، حەیای وڵاتیکی برد کاتێک ئەو ئیشەی کە پێی راسپێردرابوو وەک شارەزا لەزمانی نیشانە، نەیتوانی بیکات و هەر لەخۆیەوە نمایشی سەقەتی دەکرد. ئەو ساختەچیە بە واسطە لەو شوێنە دانرابوو. دەرەنجامەکەی زۆر بە قورسی لەسەر ئەفریقای باشور کەوت و بوون بە گاڵتەجاری ئەو دنیایە.
سەیری ئەو ڤیدیۆیەی خوارەوە بکە و هەندێک پێبکەنە
لە کوردستانەکەی خۆشمان، بە سەدان تۆمساکامان هەیە کە بەواسطە و ماستاوچیەتی و لەگلەگچیەتی گەیشتون بە پۆستی زۆر زۆر هەستیار. ئەوان بە روالەت جوان و ئەنیقن وەک تۆمساکا، بەلام لەناخ و لەو بوارەی کەلێی بەرپرسن لە تۆمساکا خراپترن. ئەوان زمان درێژ و نمایشکارن بەڵام هەمویان خربکەیەوە نازانن یەک ئیمەیل بەجوانی بنوسن. باکگراوندی زانکۆییان زۆر لاوازە بەڵام بەهۆی بونیان وەک حیزبی هەر لەسەرەتاوە، بە پەیژەی ماستاوچیەتی و ساختەچیەتی سەرکەوتوون ئیستا بەرپرسی ئێمەن. ئەوان لە باینجانیەکانن (https://rastee.odoo.com/blog/posts-2/laesaer-khaelkhae-bynjnyaekhn-46).