تامی قەیسی

دوێنێ، لەکاتێکدا بەناو جلە کۆنەکانی باوکمدا دەگەڕام، هەندێک کۆینم لە یەکێک لە گیرفانی باوکمدا دۆزیەوە.


نزیکەی بیست ساڵە، بەڵام دواجار بڕیارمدا کاتی ئەوە هاتووە جلەکانیشی ببەخشم. ماوەیەک لەمەوبەر شتەکانی خۆمم بەخشی، بەڵام وازهێنان لە چاکەتەکەی- ئەو چاکەتەی کە پێشتر دەموچاوی خۆمم تێدا دەنێژا و بەمناڵی بەسەر دەموچاومی دادەدا کە باران دەباری، زۆر ئەستەمە. تەنها بیرکردنەوە لەوە پڕم دەکات لە جۆرێک لە سەرسامی پێش ئەوەی قوڵی خەمباریەکە دامبگرێت. تەنانەت دوای ئەم هەموو کاتەش هێشتا دیارنەمانی هەر تازەیە لەلام. پێنج ساڵ پێش ئیستامۆبیلیاتی ژوورەکەیم پاک کردەوە، کە وەک شوێنێکی پیرۆز هێشتمەوە. ئێستا، کاتی جلەکانی هاتووە.


کاتێک کراسەکانیم دەرهێنا- هەندێکیان هەرگیز نەمبینیبوو لەبەری بکات، هەندێکی تریان ئەوەندە ئاشنا بوون کە نزیک بوو بۆنی دوکەڵاوی و تاڵیەکەی بکەم. هەرچەندە من لەباوکم زۆر باڵا بەرزتر بووم، بەڵام هەمیشە وەک زەبەلاحێک دەهاتە بەرچاو. لە گیرفانی پاڵتۆیەکدا، یاداشتێکی کۆنم دۆزیەوە کە دەستنووسەکەی لەسەر بوو. بەهۆی چەندین ساڵ مانەوەی کاڵ ببویەوە. پاشان لە چاکەتێکی دیکەی یەک دوو دراو هاتنە ناو دەستم کە دوو یۆرۆ بون.


پێش ئەوەی بەجێمان بهێڵیت، حەوت یۆرۆی لە جزدانەکەیدا بۆ ئێمە بەجیهێشت. ئێمە حەوت منداڵ بووین و هەموومان بە کاتێکی سەختدا تێدەپەڕین، بەزەحمەت قسەمان لەگەڵ یەکتر دەکرد. زۆر ناکۆک بوین لەگەڵ یەک. عادەتی ئەو سەرفکردنی یەک یۆرۆ بۆ هەر قاوەیەک کە بەیەکەوە دەیخۆینەوە. بە تێپەڕبوونی ساڵان، هەر جارێک یەکێک لە ئێمە ئاشت دەبویەوە، یەکێک لەو یۆرۆیانەمان ئەدا پێی و قاوەیەکمان بۆ دەکڕی، ئەمەش ڕێگەیەک بوو بۆ دووبارە هێنانەوەی ئەو بۆ ناو باوەشی خێزان.


دوای پانزە ساڵ دوا یۆرۆمان خەرج کرد و دواجار خێزانەکە جارێکی تر بەیەکەوە ئاشت بوینەوە. بیری ئەو ڕێوڕەسمە بچووکەی باوکم دەکرد، ئەو قاوانەی.


بەڵام دوێنێ شەو بە دۆزینەوەی ئەو دوو یۆرۆیە هەستم کرد وەک دیارییەکی کۆتاییە لەلایەن ئەوەوە. تەنها بەسە بۆ دوو قاوە. کاتێک براکەم چەند ڕۆژێکی تر دەگەڕێتەوە، بەرەو ئەو کافێیە بچووکە دەڕۆین کە لەنزیک ڕێگای کێڵگەکە بوو، ئەو کافێیەی کە باوکم هەمیشە دەیبردین بۆی..... ئێستا دوا قاوە بەیادی دەخۆینەوە.


سەرچاوە: کتێبی "تامی قەیسی" لە نوسینی نیکۆلا پێسچێ

هێنری فۆرد و چاوپێکەوتن